ستێپان شاومیان (بە ئەرمەنی: Ստեփան Գևորգի Շահումյան) ١ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٨ – ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨) شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدارێکی بەلشەفی بوو کە لە سەرانسەری قەوقاز چالاک بوو.[١] شاھومیان ئەرمەنی نەتەوەیی بوو و ڕۆڵی ئەو وەک سەرکردەی شۆڕشی ڕووسیا لە قەوقاز نازناوی «لینینی قەوقازی»ی بۆ ھێنا، کە ئاماژەیە بۆ سەرکردەی شۆڕشی ڕووسیا ڤلادیمیر لێنین.[٢] لەکاتێکدا لە تەممووزی ١٩١٨دا کۆمۆنەی باکوو لە دەسەڵات دەرکرا، ئەو و شوێنکەوتووانی کە بە ٢٦ کۆمیساری باکوو ناسراون، شارەکەیان جێھێشت و بەسەر دەریای خەزەردا ھەڵھاتن. ئەو و باقی کۆمیسارەکان لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨ لەلایەن ھێزەکانی دژە بەلشەڤیکەوە دەستگیرکران و لە سێدارە دران

ستێپان شاومیان
بە ئەرمەنی: Ստեփան Գևորգի Շահումյան
لەدایکبوون١٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٨
تبلیس، گورجستان
مردن٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨(١٩١٨-٠٩-٢٠) (٣٩ ساڵ ژیاوە)
Türkmenbaşy, Turkmenistan، تورکمانستان
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
ھاوسەرEkaterina Shahumyan
منداڵSuren Shaumyan، Lev Shaumyan
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئەرمەنی، ڕووسی، ئەڵمانی
پیشەسیاسەتوان، شۆڕشگێڕانە، literary critic، ڕۆژنامەوان، وەرگێڕ
بواری کارسیاسەت، ڕەخنەی ئەدەبی، ڕۆژنامەوانی، translating activity
پۆستەکانئەندامی ئەنجومەنی دامەزرێنەری ڕووسیا
پەروەردەزانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین
ئەندامی حیزبیحیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، Russian Social Democratic Labour Party (bolshevik)، پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا
نەژادخەڵکی ئەرمەنی
بەشداربووە لە4th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 5th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، شەشەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا

سەرەتای ژیان دەستکاری

 
شەومیان و دژەپەریدزێ لە ساڵی ١٩٠٨ (شەومیان لە چەپەوە دووەم، دژەپەریدزێ یەکەم لە ڕاستەوە)

ستیپان گێڤۆرگی شاومیان لە شاری تبلیس لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە کە ئەوکات بەشێک بوو لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا، لە خێزانێکی بازرگانانی قوماشی ئەرمەنی لەدایکبووە[٣] لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سانت پترسبۆرگ و زانکۆی تەکنیکی ڕیگا خوێندوویەتی لەوێ لە ساڵی ١٩٠٠ پەیوەندی بە پارتی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا کردووە و سۆشیال دیموکراتەکانی ئەرمەنی ڕێکخستووە. لە ساڵی ١٩٠٥ بەشی فەلسەفەی زانکۆی ھومبۆڵتی بەرلین تەواو کردووە[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ (بە ئەرمەنی) Arzumanyan, M. Շահումյան, Ստեփան Գևորգի. "Yerevan, Armenian SSR, vol. viii", The Soviet Armenian Encyclopedia, 1982, pp. 431–34
  2. ^ Panossian, Razmik. The Armenians: From Kings And Priests to Merchants And Commissars. New York: Columbia University Press, 2006 p. 211; ISBN 0-231-13926-8
  3. ^ Rezvani, Babak (2015-01-27). Conflict and Peace in Central Eurasia: Towards Explanations and Understandings (بە ئینگلیزی). BRILL. p. 144. ISBN 978-90-04-27636-9.
  4. ^ of Stepan Shahumain. "Milestones of the revolution. Life and death". ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.