پرۆکۆفی دژەپەریدزێ

پرۆکۆفی دژەپەریدزێ (بە گورجی: პროკოფი აპრასიონის ძე ჯაფარიძე؛ ١٥ی کانوونی دووەمی ١٨٨٠ – ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨) چالاکێکی شۆڕشگێڕی جۆرجی بووە، یەکێک بووە لە سەرکردەکانی ئەرتەشی سوور و پارتی بەلشەفی لە ئازەربایجان لە سەردەمی شۆڕشی ڕووسیادا.[١][٢]

پرۆکۆفی دژەپەریدزێ
بە گۆرجستانی: პროკოფი აპრასიონის ძე ჯაფარიძე
لەدایکبوون٣ی کانوونی دووەمی ١٨٨٠
مردن٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨(١٩١٨-٠٩-٢٠) (٣٨ ساڵ ژیاوە)
Türkmenbaşy, Turkmenistan، تورکمانستان
ناوی کاتی لەدایکبوونპროკოფი ჯაფარიძე
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
پیشەسیاسەتوان
ئەندامی حیزبیحیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت
بەشداربووە لە3rd Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، شەشەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا

دوای شۆڕشی شوباتی ساڵی ١٩١٧ دژەپەریدزێ بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوچەیی قەوقاز پەیوەندی بە کۆمۆنەی باکۆوە کرد و بوو بە یەکێک لە ٢٦ کۆمیساری ئەفسانەیی باکوو. لە کۆمۆنەکەدا چەندین ھەڵوێستی جیاوازی وەرگرتووە. دژەپاریدزێ لەگەڵ ستێپان شاومیان و مێشادی عەزیزبێکۆڤ و ئیڤان فیۆلێتۆڤ و کۆمیسارەکانی تر ھەوڵیان دا ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیزم لە ھەموو قەوقازدا بڵاو بکەنەوە. ھەر زوو دوای کەوتنی کۆمۆنەکە، شەوی ٢٠ی ئەیلوول، بە تەقەکردن لە شوێنێکی دوور لە نێوان وێستگەکانی پێرێڤاڵ و ئاخچا-کویما لەسەر ھێڵی ئاسنی ترانس کاسپیان لەگەڵ کۆمیسارەکانی دیکە لە سێدارە درا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ dic.academic, Джапаридзе, Прокофий Апрасионович.
  2. ^ Ourbaku, Джапаридзе Прокофий Апрасионович (Алеша Джапаридзе)-общественный и государственный деятель .