ستۆرمی دێلارڤێری
ستۆرمی دێلارڤێری | |
---|---|
لەدایکبوون | December 24, 1920 نیوئۆرلەنس، لوزیانا، ئەمریکا |
مەرگ | ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ بڕۆکلین، نیو یۆرک، ئەمریکا | (٩٣ ساڵ ژیاوە)
پیشە | گۆرانی بێژ، دراگ کینگ، بۆدیگارد (پاسەوان)، گۆرانیبێژ |
ستۆرمی دێلارڤێری (لەدایکبووی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ تا ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤) ژنێکی ئەمریکی لێزبییەنی بوتچ بوو؛ کە شەڕی لەگەڵ پۆلیس بەپێی شایەتحاڵەکان، بووە ھۆی پشێوی ستونوۆڵ، و ھانی خەڵکەکەیدا تا ھەنگاو بنێن، ستۆرمی لە نیوئۆرلەنس لەدایکبووە لە دایک و باوکێکی ئەمریکییە ئەفریقی.[١][٢] و وەکوو ھێمایەک بۆ مافەکانی گەی یاد دەکرێتەوە؛ و ھەروەھا وەک گۆرانیبێژێک کە لە چەندین شوێنی وەکوو شانۆی ئەپۆڵۆ و ھۆڵی مۆسیقای ڕادیۆ سیتی یاد دەکرێتەوە. زۆربەی ژیانی وەکوو گۆرانیبێژ، بۆدیگارد (سیکوریتی)، و خۆبەخشی چاودێریکاری شەقامەکان، و «پارێزەری لێزبیانەکان لە گوندی گرینویچ».[٣] ھەروەھا وەک "ڕۆزا پارکس بۆ کۆمەڵگای گەی سەیردەکرێت.[٤][٥][٦][٧][٨]
پێش ستونوۆڵ
دەستکاریباوگی ستۆرمی کەسێکی سەرمایەدار بووە،[٩] و دایکی خزمەتکار دەبێت بۆ خێزانی باوکی،[٢] بەپێی ستۆرمی، ھەرگیز ناسنامەی لەدایکبوونی وەرنەگرتبوو و دڵنیانەبوو لە ڕۆژی لەدایکبوونی، لە ٢٤ی کانوونی دووەم ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی دەگێڕێت.[٢][٩][١٠]
باوکی کرێی خوێندنی دەدات و بەزۆری لەلایەن باپیرەیەوە بەخێو دەکرێت.[٩] و لەبەر ئەوەی مناڵێکی فرە نەتەوە بوو، ڕووبەرووی چەندین ھەراسانکردن و بێزارکردن دەبوویەوە لەلایەن مناڵەکانی تر.[١٠] ستۆرمی دەیگێڕێتەوە: مناڵە سپی پێستەکان و ڕەش پێستەکان لێیان دەدام. ھەموو کەسێک شەڕی پێدەفرۆشتم… بەھۆی ئەوەی نیگرۆم و سپی پێستم. ئەوکاتەی کە ھەرزەکار بووە خەریکی ئەسپ سواری بووە؛ و واز لە ئەسپ سواری دەھێنێت کاتێک بەھۆیەوە بەردەبێتەوە و بریندار دەبێت؛ و ھەست دەکات کە لێزبییەنە لە نزیک تەمەنی ١٨ ساڵی. فرە نەتەوە و بە شێوە ئەندرۆجینی، دەیتوانی وەک ڕەش پێست یان سپی پێست، یان نێر یان مێ، بتوانێت بژیت.
ھاوبەشەکەی بەناوی دیانا، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لەگەڵی دەژیت تا مردنی لە دەیەی ١٩٧٠.[١٠] بەپێی قسەی ھاوڕێیەکی ستۆرمی وێنەی دیانای ھاوبەشی ھەمیشە لەگەڵی بووە و ھەڵی گرتووە.
لەدوای ستونوۆڵ
دەستکاریچەن دەیەک دواتر لە ٢٨ی حوزیرانی ١٩٦٩ بە "شۆڕشی ستونۆڵ" وترا "پشێوی ستونوۆڵ" ھەرچۆنێک بێت، ستۆرمی بە ڕاشکاوی باسی لەوە کرد کە "پشێوی" وشەیەکی گونجاو نییە و پێناسەیەکی ھەڵخەڵەتێنەرە
ئەوە شۆڕش و یاخیبوون بوو، یاخیبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ مافە مەدەنییەکان – «پشێوی» نەفرەتی نەبوو.
لەکاتی یاخیبوونەکە، شەڕێک ڕوویدا و ژنێک بە کەلەپچەوە، کە لەوانەیە ستۆرمی بێت، بە زۆری لەلایەن پۆلیسەوە لە باڕ دەھێندرێتە دەرەوە بۆ ناو عەرەبانەی پۆلیس. چەندینجار لەنێو خەڵکەکە بە زۆر ھێنرایە دەرەوە لەلایەن چەندین پۆلیس، و شایەتحاڵێک وتوویەتی کەوا کەلەپچەکەی دەستی زۆر بە توندی بەسترا بوو؛ و ئەویش بەرپەرچدانەوەی ھەبوو بە ھاوارکردن و قسەکردن، و بۆماوەی دە دەقە ھەوڵی دەدا ڕزگاری بێت لە پۆلیسەکان و نەیتوانن بیبەن بۆ وێستگە، بەھۆی ئەمەشەوە پۆلیسەکان دەیکێشن بە سەری بە داری پۆلیسییەوە، ئەمەش وادەکات تووشی خوێن بەربوون بێت. یاخیبوون و بەرپەرچدانەوەکەی بووبە خاڵێکی زۆر گرنگ، و ھەنێک دەڵێن خەڵکەکەی بەخۆوە توڕە کرد، دواتر کە پۆلیسێک ئەو دەگرێت و دەیھاوێتە ناو عەرەبانەکەوە بارودۆخەکە تێکدەچێت، و خەڵکەکە زۆر توڕە دەبن.[١٤][١٥]
خەڵکەکانی ئەوێ و شایەتحاڵەکان، دەڵێن ئەو ژنەی ھێنراوەتە درەوەوە نەناسراو بووە (ھەنێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێن ستۆرمی بووە، لەناویان ستۆرمی خۆی) بەڵام ژنێک بووە، ھەنێک لە شایەتحاڵەکان چەند لێزبییەنێکی تر دەبینن کە دەیانەوێت بەرپەرچی پۆلیس بدەنەوە لە باڕەکە، و یەکێک لەوان بەلایەنی کەمەوە خوێن بەربوونی ھەیە کە دەھێنرێتە دەرەوە لە باڕ.[١٦] کریگ ڕۆد وێڵی شایەتحاڵ دەڵێت ئەو ژنەی گیراوە و کەلەپچە کراوە تەنانەت ئەو کەسە سەرەکییەش نەبووە کە تووندوتیژییەکەی ناوەتەوە.[١٧] و لەو کاتەدا ستۆرمی ھاوار دەکات و بە خەڵکەکە دەڵێت «بۆچی ئاوا سەیردەکەن و ھیچ ناکەن» و لەو کاتەش دەبێت کە ئەفسەری پۆلیسەکە ستۆرمی ھەڵدەداتە ناو عەرەبانەکە، خەڵکەکە توڕە دەبن و دەبێتە «شێتخانە». و شوێن و حاڵەتەکە وەک پێکدادانێکی لێدێت.
کەس نازانێت کێ یەکەم مستەکۆڵەی ھاوێشتووە، بەڵام دەنگۆ ھەیە کە ستۆرمی وایکردبێت، و خۆشی دەڵێت خۆی وای کردووە.[٣]
ئەگەرچیش ڕوون نییە کەوا ستۆرمی ئەو کەسە بووبێت کە لەگەڵ پۆلیس بەرپەرچدانەوەی ھەبووبێت یان نا بەڵام ھەموو سەرچاوەکان ڕەزامەندن لەسەر ئەوەی ئەو یەکێک بوو لەو لێزبیانانەی کە لەدژی پۆلیس بەرپەرچدانەوەیان ھەبووە لەکاتی یاخیبوونەکە.[ئ][٣]
کاریگەری لەسەر فاشن و جلوبەرگ
دەستکاریلەگەڵ شانۆگەرییەکانی لەسەر مەیک ئەپ و شێوە جلوبەرگەکانی، ستۆرمی فرە نەتەوە، دەیتوانی وەک پیاو یان ژن، ڕەش پێست یان سپی پێست دەربکەوێت[١٨] لە دەرەوەی شانۆ دەیتوانی وەک کەسێکی دەربکەوێت کە ھیچ ڕەگەزێک تێیدا زۆر زاڵ نییە و توانای ھەیە لەھەردوو ڕەگەزەکە دەربکەوێت، جگە لەوەش کاریگەری ھەبوو لەسەر لێزبییەنەکانی تر بۆ ئەوەی بتوانن ئەو جلوبەرگانە تاقی بکەنەوە کە بە شێوەی کۆن و کلتوری وەک جلوبەرگی پیاو ناسرابوو. ئەمەش وای کرد ھونەرمەند و دیزاینەرەکانی کۆمەڵگاکە وەک دیانێ ئەربەس[١٩] و ئەوانی تر جلوبەرگەکانی ببینن و دیزاینی جلوبەرگێک بکەن کە بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە دەبێت و ئەمەش وەک سەرەتای دەستپێکی ئەو جلوبەرگانە دێ کە بۆ بێ ڕەگەز دەشێن دروست بکرێن.[٨][٢٠]
مەرگ
دەستکاریلە ساڵانی کۆتایی تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبێت، و لە ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ لە بروکلن ژیاوە، بەڵام یادەوەرییەکانی پێشووتری مناڵی و ستونۆڵ لەیاد مابوو؛ و لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە بروکلن کۆچی دوایی دەکات. ھیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە ژیان نەبوون لەکاتی مردنەکەی، و بەپێی قسەی چاودێری ستۆرمی وا پێدەچێت بەھۆی نەخۆشی دڵەوە مردبێت؛ و کاتی مردنەکەی و بە خاک سپاردنی لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٤ بەڕێوە چوو لە گوندی گرینویچ.[٢١][٢][٢٢][٢٣]
تێبینییەکان
دەستکاری
- ^ ibid.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Stormé DeLarverie»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ Goethals، George (2004). Encyclopedia of Leadership – Volume 1. Thousand Oaks: Berkshire Publishing Group LLC. p. 1494. ISBN 0-7619-2597-X.
- ^ ئ ا ب پ Yardley, William (May 29, 2014) "Storme DeLarverie, Early Leader in the Gay Rights Movement, Dies at 93" in The New York Times.
- ^ ئ ا ب Yardley, William (May 29, 2014) "Storme DeLarverie, Early Leader in the Gay Rights Movement, Dies at 93" in The New York Times.
- ^ Luce, James (07/12/2010) "Gay Community's Rosa Parks Faces Death, Impoverished and Alone" in the Huffington Post. Retrieved 3/22/15
- ^ Gremore، Graham (٢٧ی ئایاری ٢٠١٤). «Stormé DeLarverie, "Rosa Parks" Of The Gay Rights Movement, Dies at 93». Queerty. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Stormé DeLarverie – the gay community's "Rosa Parks" – to be honored this Thursday at the 2014 Founders' Ball». henriettahudson.com. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Potts، Andrew (٢٨ی ئایاری ٢٠١٤). «Stonewall Riots veteran Storme DeLarverie dies at 93». gaystarnews.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Bendix، Trish (٢٧ی ئایاری ٢٠١٤). «Stormé DeLarverie passes away, the community loses a legend». gaystarnews.com. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Stormé Life. 2001. Event occurs at 1:36. لە 2022-06-28 ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «A Drag King's Journey From Cabaret Legend to Iconic Activist». them. ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Chu، Grace (٢٦ی تەممووزی ٢٠١٠). «From the Archives: An interview with lesbian Stonewall veteran Stormé DeLarverie». AfterEllen.com. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ K، Kristi (٢٨ی ئایاری ٢٠١٤). «Something Like A Super Lesbian: Stormé DeLarverie (In Memoriam)». thekword.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «K. Stormé DeLarverie, "Storme on Stonewall"». STONEWALL Veterans' Association. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Williamson، K. Storme DeLarverie w/. «Stormé DeLarverie, S.V.A. Stonewall Ambassador * Jewel Box Revue * Imperial QUEENS & Kings of NY». stonewallvets.org. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Drinkwater، Erin M. (١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Remembering Storme DeLarverie». GO. لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ (Carter, pp. 152–153)
- ^ (in Duberman, p. 197)
- ^ Drinkwater، Erin M. (١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Remembering Storme DeLarverie». GO. لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Fernandez, Manny (June 27, 2010). «A Stonewall Veteran, 89, Misses the Parade». The New York Times.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Long Live the Legacy of Storme DeLarverie». Vocativ. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Stonewall Veteran, Drag King Icon Stormé DeLarverie Dies at 93». May 27, 2014. لە October 12, 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ DEEPTI HAJELA. «Stonewall activist Storme DeLarverie dies at 93». sandiegouniontribune.com. Associated Press. لە December 15, 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «A Call For Activists to Rally Around Storme Delarverie». Living with Legends: Hotel Chelsea Blog. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- Fernandez, Manny (June 27, 2010). «A Stonewall Veteran, 89, Misses the Parade». The New York Times.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - Carter, David (2004). Stonewall: The Riots that Sparked the Gay Revolution, St. Martin's Press. ISBN 0-312-34269-1
- Duberman, Martin (1993). Stonewall, Penguin Books. ISBN 0-525-93602-5
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- Stormé: The Lady of the Jewel Box (Documentary – 1991) لە یووتیووب
- ستۆرمی: خانمی سندوقی گەوھەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ستۆرمی دێلارڤێری تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |