ستانداردی تاقیکردنەوەی وێنە

ستانداردی تاقیکردنەوەی وێنە (بە ئینگلیزی: Standard Test Image) بریتییە لە فایلێکی وێنەی دیجیتاڵیی کە لە ھەموو دامەزراوە جیاوازەکاندا بەکاردێت بۆ تاقیکردنەوەی پرۆسەی وێنە و لۆگاریتمی پەستاندنی وێنە. بە بەکارھێنانی ھەمان وێنەی تاقیکردنەوەی ستاندارد، تاقیگە جیاوازەکان دەتوانن ئەنجامەکان بەراورد بکەن، ھەم لە ڕێگەی بینین و ھەم لە بواری جۆرییەتی.

وێنەیەکی تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە لە بنکەی زانیاری سی ئێس پی ئای

وێنەکان لە زۆر حاڵەتدا ھەڵبژێردراون بۆ نواندنی وێنەی سروشتی یان نموونەیی کە پێویستیان بە پۆلێک تەکنیک و ئامراز ھەیە تا ھەڵبسەنگێندرێن. وێنەکان زۆر جاران لە ڕکابەری دان تاوەکو وەک وێنەیەکی نموونەیی ھەڵبژێردرێن لە ڕووی وردی و ڕێکخستنی پلەی ڕەنگەکان و ڕێژەی بۆشایی بابەتی ناو وێنەکە و دوورییەکەی لە چوارچێوە و قەراغەکانی.

بنەڕەتە مێژوویییەکان دەستکاری

ھەڵسەنگاندنی وێنەکان ڕەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تاقیگەی لیۆن فاکس لە پاریس (تاقیگەیەکی وێنەگرتنی بازرگانی بوو و شووشتنەوەو چاپکردنی وێنەکانیشی ئەنجام دەدا) کە گەورەترین گرووپی ھەڵسەنگاندنی وێنەکان بوون تا ھاتنی وێنەی تەلەڤیزیۆنی و دیجیتاڵی.

پشکنینی گشتی وێنەکان و چارەسەرییەکانی دەستکاری

چارەسەر و ڕەزەلەیشنی ستانداردی وێنەکان بە زۆری بریتین لە ٥١٢ ×٥١٢ یان ٧٢٠ ×٥٧٦. زۆرێک وێنە بەم تایبەتمەندییە وەک فایلی TIFF لەپەیمانگای (سیگناڵ و چارەسەری وێنە) ی زانکۆی کالیفۆرنیای باشوورەوە لەبەردەستدان.[١] وەک کۆداک ٧٦٨ ×٥١٢، ھەرووھا سەدان و ھەزاران وێنە بە ئاستی بەرز لەسەر پەپکەی سی دی بەردەستن. ئەم وێنانە وەک نموونەیەک بۆ ھەڵسەنگاندن و بەراوردکردنی وێنە تازەکان بەکاردەھێنرێن.[٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ USC-SIPI Image Database
  2. ^ Rich Franzen. "Kodak Lossless True Color Image Suite". Retrieved 2007-08-13.