لێنا

وێنەیەکی نموونەییە بۆ هەڵسەنگاندنی وێنەکان.

لێنا وێنەیەکی تاقیکردنەوەی پێوانەیییە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بواری پرۆسەی ھەڵسەنگاندنی وێنەدا لە ساڵی ١٩٧٣ ەوە بەکار دەھێنرێت. وێنەکە ھی کچە مۆدێلێکی سوێدییە بەناوی لێنا فۆڕسێن، کە وێنەگر دوایت ھوکەر چرکاندوویەتی، لە ژمارەیەکی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٢ی گۆڤاری پلەیبۆی بڵاوکراوەتەوە، ناوی وێنەکە لەناوی کچەکەی ناو وێنەکە " لێنا " خواستراوە کە لەسەر خواستی خودی کچە مۆدێلەکەوە ھاتووە وەک پروپاگەندەیەک بۆ بواری بازرگانی خۆی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕونیکردەوە کە "نەمدەویست بە لێنا بانگ بکرێت “.[١]

پێش لێنا، یەکەم بەکارھێنانی وێنەی گۆڤاری پلەیبۆی بۆ ڕوونکردنەوەی ئەلگۆریتمەکانی چارەسەری وێنە لە ساڵی ١٩٦١ دا بوو. وێنەگر لۆرانس جی ڕۆبێرتس دوو وێنەی خۆڵەمێشی ٦ بیتی بڕاوی بە پێوەری خۆڵەمێشی بەکار ھێنا لە گرتنی وێنەی (دێلیلا ھێنری).[٢]

بۆ چۆنییەتی ھەڵسەنگاندنی وێنەکان بە وێنەی لێنا لە بواری چارەسەرکردنی ڕەنگی وێنە بە وردی لە ژمارەی مانگی ئایاری ٢٠٠١ی ھەواڵنامەی (IEEE Professional Communication Society) باسکراوە، وتارەکە لەلایەن جەیمی ھەچینسن نووسراوە:

ئەلیکساندەر ساوچووک ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە لە مانگی حوزەیران یان تەممووزی ١٩٧٣ دا بووە کە کاتێک کە پرۆفیسۆری یاریدەدەر بووە لە ئەندازیاریی کارەبا لە پەیمانگای [زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا] سی پی ئای لەگەڵ قوتابییەکی دەرچووی زانکۆ و بەڕێوەبەری تاقیگەی SIPI، بەپەلە لە تاقیگەکەدا دەگەڕێن بەدوای وێنەیەک بۆ ئەوەی وێنەیەکی باش بپشکنن بۆ یەکێک لە ھاوڕێکانیان. کە ئەوکات بێزار ببوون لە وێنە ئاسایییە باوەکانی ساڵانی ١٩٦٠ کە دەگەڕێتەوە بۆ ستانداردی تەلەڤیزیۆنی. ئەوان شتێکی درەوشاوەیان دەویست بۆ دڵنیابوون لە مەودای دینامیکی بەرھەمی باش، و دەم و چاوی مرۆڤیان دەویست، لەکاتی گەڕان چاویان بە وێنەیەکی گۆڤاری پلەی بۆی دەکەوێت.[٣] ئەندازیارەکان سێیەکی سەرەوەی سەنتەرفۆڵدی وێنەکەیان بڕی یان دڕاندیان تا بتوانن لە دەوری خاڵی ناوەڕاستی وێنەکە (Wirephoto|wirephot)سکان بکەنەوە، کە بە بەکارھێنانی بگۆرە ئەنەلۆگییەکان بۆ دیجیتاڵی ئەنجامیان دا (بۆ کەناڵە سوور و سەوز و شینەکان) و ئێس پی ی ٢١٠٠ ئامادەیان کرد(Hewlett (Packard 2100 ئەندازیارموەیرھێد بە چارەسەکردنی ١٠٠ ھێڵ بۆ ھەر ئینچێک یەکلایکردنەوەیەکی جێگیری بەدەست ھێنا بەڵام ئەوان وێنەیەکی ٥١٢ ×٥١٢ یان دەویست، بۆیە لەکاتی سکان کردن سکانەکەیان بۆ سەرەوەی ٥. ١٢ ئینچی وێنەکە سنووردار کرد. تاوەکو بە شێوەیەکی کاریگەر لە باک گراوندی بابەتەکە دایببڕێنن.[٤]

ئەم وێنە لەبەرگیراوەیە (سکان کراو) بووە یەکێک لە وێنە ھەرە بەکارھاتووەکان لە مێژووی کۆمپیوتەردا. لە ژمارەی ١٩٩٩ ی مامەڵەی IEEE لەسەر پرۆسەی وێنە " لێنا " لە سێ بابەتی جیادا بەکارھێنرا، وێنەکەش بە درێژایی سەرەتای سەدەی ٢١ بەردەوام لە گۆڤارە زانستییەکاندا دەردەکەوێت. لێنا بەو فراوانییە لە کۆمەڵگەی پرۆسەکردنی وێنەدا قبووڵ کراوە کە فۆڕسێن لە ٥٠ ھەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵگەی وێنەسازی زانست و تەکنەلۆژیا (IS &T) ساڵی ١٩٩٧ میوانداری کراوە. بەکارھێنانی وێنە لە وێناکردنی ئەلکترۆنیدا بە " بە ڕوونی یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی [خۆی] وەسف کراوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا لێنا بۆرسێن لە خوانەکانی IEEE ICIP ٢٠١٥ دا میوانی شەرەف بوو. دوای پێشکەشکردنی وتارێک سە ڕۆکایەتی باشترین ڕێورە سمی خە ڵاتی پە ڕتووکی کرد.[٥]

بۆ ڕوونکردنەوەی ناوبانگی لێنا، دەیڤد سی مونسۆن سەرنووسەری مامەڵەکانی IEEE لە پرۆسەی وێنەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە وێنەی تاقیکردنەوەیەکی باشە بەھۆی وردەکاریی و ناوچە تەختەکان و سێبەرکردن و چنراوەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ناوبانگی ئەم وێنەیە بە زۆری بەھۆی ئەوە بووە کە وێنەی ژنێکی سەرنجڕاکێش لە کۆمەڵگەیەکی نێرسالاریدا بووە.[٦]

لەکاتێکدا پلەیبۆی زۆرجار لەبەکارھێنانی نایاسایی وێنەکەی ناڕەزایی دەربڕیوە و لەسەرەتادا تێبینی بۆ ئەو گۆڤارانە نارد کە وێنەکەیان بەکارھێناوە، کە پێویستە بڕە پارەی داواکراو بدەن بۆ ئەو ماوەیەی کە وێنەکەیان بەکارھێناوە. ئیلین کێنت، ڤی پی لە میدیای نوێ لە پلەیبۆی گوتی " ئێمە بڕیارمان دا بەکارھێنانی ئەم وێنەیە بقۆزینەوە بۆ ھەندێک دەستکەوتی جۆربەجۆر بۆ گۆڤارەکەمان، کە مافی خۆمانە ".[٧]

بەکارھێنانی وێنەکە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا چونکە ھەندێک کەس پلەیبۆی وەک سەکۆیەک دەبینن بۆ سووکایەتی کردن بە ژن، وێنەی لێناش وەک نموونەی سێکسبازی لەزانستەکان ئاماژەی بۆ کراوە، دووبارە بەکارھێنانەوەی دەچێتە دەروازەی سەرپێچییە جێندەری و ڕەگەزییەکان.

لە ساڵی ٢٠١٢ بە بەکارھێنانی کاغەزێکی پەستێوراوی سینسین وێنەیەکی مۆدێل (فابیۆ لانزۆنی) بەکار ھێنرا وەک وێنەیەکی تاقیکردنەوە بۆ ئەوەی سەرنج لەسەر وێنەکەی لێنا نەمینێت.

لەسەر بەکارھێنانی وێنەی لێنا لە قوتابخانەی مەگناتیس تۆماس جێفرسۆن بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە ھەرێمی فەیرفاکس، لە ٢٠١٥ میوانداری گەورەیەک کرا لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست کە میوانەکە بابەتی لێنای وروژاند و بە کاریگەرییە بەدکارییەکانی بەکارھێنانی کۆمپیوتەر بۆ مێبازەکان وەسف کرد لەسەر حەزکردنی خوێندکارانی کچ لە زانستی کۆمپیوتەردا.

ساڵی ٢٠١٧ گۆڤاری مۆدێرن ئۆپتیک سەروتارێکی بە ناونیشانی «جێگرەوەکان بۆ لێنا» بڵاوکردەوە و تێیدا سێ وێنەی (چەتە، کامێرامان و بیبەر) ی پێشنیار کرد کە «بەشێوەیەکی دروست لە لێنا نزیکن لە بواری بۆشایی نێوان ماددەی وێنەکە و چوارچێوەکانیان».

ساڵی ٢٠١٨ گۆڤاری سروشت نانووەتەکنەلۆجی ڕایگەیاند، کە چیتر ئەو وتارانە بڵاوناکەنەوە کە وێنەی لێنا بەکاردەھێنرێن تیایاندا. ھەر لەو ساڵەدا SPIE، بڵاوکەرەوەکانی ئەندازیاریی (Optical Engineering) یش ڕایانگەیاند، کە بەکارھێنانی وێنەی لێنا سارد دەکەنەوە، ئیتر ئەو پێشکەشکارییە نوێیانە ڕەچاو دەکەن کە وێنەی " بێ قەناعەتی پاساوی زانستی بۆ بەکارھێنان " لەخۆ بگرێت. گۆڤاری (ئەندازیاریی بینراو) وێنەی لێنای لەسەر بەرگی ژمارەیەکی تەممووزی ١٩٩١ بڵاوکردەوە، کە سەرنجی پلەیبۆی ڕاکێشا بۆ پێشێلکاریی مافی چاپ و بڵاوکردنەوە.[٧]

سەر لە نوێ

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠١ جێف سێیدمان لە کۆمەڵگەی ئەندێشەی زانست و تەکنەلۆجیا کاری دەکرد لەگەڵ ئەرشیفی پلەیبۆی گفتوگۆی کرد لەبارەی چۆنییەتی لابردنی بۆچوونە نەرێنییەکانی سەر لێنا و دووبارە بەکارھێنانەوەی بە فراوانی.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://www.wired.com/story/finding-lena-the-patron-saint-of-jpegs/
  2. ^ https://web.archive.org/web/20060926134827/http://www.packet.cc/files/pic-code-noise.html
  3. ^ https://web.archive.org/web/19970704201816/http://www.playboy.com/news/lena/lena.html
  4. ^ http://www.lenna.org/pcs_mirror/may_june01.pdf
  5. ^ http://www.cs.umd.edu/users/oleary/faculty/node8.html
  6. ^ http://www.lenna.org/lenna_visit.html
  7. ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری