سامرەیی (بە ئینگلیزی: Samaritan) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنانی جوولیۆس ئەڤێری و نووسینی براگی ئێف شوتە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی کۆمپانیای میترۆ-گۆڵدوین-مایەر و بالبۆا پرۆداکشنزە.. لە فیلمەکەدا سیلڤێستەر ستاڵۆن، جاڤۆن «وانا» واڵتۆن و پیلۆ ئاسبێک و داشا پۆلانکۆ و مۆیس ئاریاس ڕۆڵی شەرەکی دەگێڕن. چیرۆکەکە باس لە منداڵێک دەکات کە گومانی ئەوەی ھەیە دراوسێکەی بە نھێنی سووپەرھیرۆیە کە پێدەچێت ساڵانێکی زۆر لەمەوپێش مردووە.

پۆستەری فەرمیی فیلم

سامرەیی لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن یونایتد ئارتیستس ڕیلیزینگ و ئەمازۆن ستۆدیۆ لە ڕێگەی ستریمینگەوە لە پرایم ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا. بەدواداچوونێکی لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

سەرچاوەکان

دەستکاری