ساسان عوسمان عەونی حەبیب (لەدایکبووی ١٩٧٠) لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار.[١] ساسان بەکالۆریۆسی ھەیە لە ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی سەلاحەددین، ھەروەھا ماستەری ھەیە کارگێڕی کار و ئابووری.

ساسان لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن چەند پلەیەک بووە لەوانە سکرتێری یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لەساڵانی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٨، کارگێری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٩٨-٢٠٠٤، بەڕێوبەری ئاژانسی پاراستن ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩، لەساڵی ٢٠١٠ەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بووە ھەروەھا بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی بووە لە ٢٠١٧ تا ئەوکاتەی بووەتە وەزیر.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ناوی سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان، - ٧/٨/٢٠١٩.
  2. ^ پڕۆفایلی ساسان عەونی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ١٩ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.