سارا حوسێن
سارا حوسێن پارێزەرێکی بەنگلادیشییە، کە لە دادگای باڵای بەنگلادیش کاردەکات، ھەروەھا بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەخری کارووباری یاسایی و خزمەتگووزاری متمانە (BLAST)یە. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١] سارا ڕۆڵی ھەبووە لە نووسینەوەی ڕەشنووسی یاسایی تووندووتیژی دژ بە ژنان، کە دواتر بووە یاسا لە بەنگلادیش. سارا ڕۆڵی ھەبوو لە نەھێشتنی فەتوا بۆ سزادانی کچان و ژنان.[٢] سارا دژی تاقیکردنەوەی دوو پەنجە/داوێنپاکی لە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی قسەی کردووە.
سارا حوسێن | |
---|---|
نەتەوە | بەنگلادیشی |
خوێندنگە | زانکۆی ئۆکسفۆرد زانکۆی لەندەن |
پیشە | پارێزەر |
ھاوسەر | دەیڤد بێرگمان |
باوان(ەکان) | دکتۆر کەمال حوسێن |
سارا بەشی یاسای لە زانکۆ ئۆکسفۆرد خوێندووە لە ساڵی ١٩٨٨. نووسەری چەندین کتێب، تووێژینەوە و ڕاپۆرتە لەسەر یاسا و مافەکانی مرۆڤ.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sara Hossain wins 'Int'l Women of Courage Award'». ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Fatwa Barrister Sara Hossain, The Guardian, Retrieved 2016
- ^ Hossain، Sara (1997-01-01). Public Interest Litigation in South Asia: Rights in Search of Remedies (بە ئینگلیزی). University Press. ژپنک ٩٧٨٩٨٤٠٥١٣٩١٨.
- ^ Hossain، Sara (2009-01-01). Universal Periodic Review (UPR), Bangladesh: Compilation of Reports (بە ئینگلیزی). Human Rights Forum on Universal Periodic Review, Bangladesh.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سارا حوسێن تێدایە. |