دکتۆر زەکی نەجیب مەحموود (ماوەی ژیان: ٢ی شووباتی ١٩٠٥ تاکوو ٨ی ئەیلوولی ١٩٩٣)، نووسەر و ئەکادیمی و مامۆستای فەلسەفە بووە، لە ١ شووباتی ساڵی ١٩٠٥ لە دمیاتی میسر لەدایک بووە، دوای ئەوەی قوتابخانەی تەواوکردووە تاکو ساڵی ١٩٤٦ وەکوو مامۆستا وانەی وتۆتەوە و دواتر نێردراوە بە ئینگلستان بەمەبەستی بەدەستھێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفە و لەساڵی ١٩٤٧ ئەو بڕوانامەیەیی لە زانکۆی لەندەن بەدەستھێناوە. دکتۆر زکی نجیب محمود وەکو ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری لەباڵیۆزی میسر لە واشنتن و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ڕۆشنبیری کاری کردووە، دوای گەڕانەوەی بۆ میسر لەزانکۆی قاھیرە لەبەشی فەلسەفەی وێژە وانەی وتۆتەوە تاکو لەساڵی ١٩٦٥ خانەنشین کراوە، لەساڵی ١٩٦٨ ڕۆشتووە بۆ کوەێت و لەزانکۆی کوەێت بۆ ماوەی پێنچ ساڵ وەکو مامۆستای فەلسەفە وانەی ووتۆتەوە، دواتر لەساڵی ١٩٧٣ گەڕاوەتەوە بۆ میسر و لە ڕۆژنامەی ئەھرامی میسری ووتاری ھەفتانەی بڵاوکردۆتەوە. سەرەڕای ئەوەی دکتۆر زکی نجیب محمود چەند پۆستێکی گرنکی بەدەستھێناوە و کۆمەڵێکی زۆر کتێبی بەنرخی بڵاوکردۆتەوە و گاریگەری خۆی بەجێھێشتووە لەسەر قوتابیەکانی لەمیسر و وڵاتانی عەرەبی ھەروەھا یەکەم کەس بووە کە بەکتێبەکانی پاڵپشتی لەڕەوتی مەنیق کردووە لە میسر و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش، سەرباری ئەمەش خاوەنی ڕێچکەیەکی ئەدەبی تۆکمە و ڕێکوپێک بووە و تێکەڵکاری لەنێوان درکی فەلسەفی و تاموچێژی ئەدەبیدا کردووە. دکتۆر زکی نجیب محمود ٩ کتێبی لەبواری فەلسەفە و مەنتیق و ٧ کتێبی لەبواری ژیانی فیکری و ڕۆشنبیری و ٥ کتێبی ئەدەبی بەرھەم ھێناوە و خەڵاتی ڕێلێنانی دەوڵەتی پێبەخشراوە و بڕوانامەی دکتۆرای لەفەلسەفە لە لەندەن بەدەستھێناوە و بەفەیلەسوفی ئەدیبەکان و ئەدیبی فەیلەسوفەکان نازناوی دەرکردووە و ھەوڵی داوە فەلسەفە و ئەدەب تێکەڵ بەیەک بکات، دکتۆر زکی نجیب محمود لە ٨ ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٣ کۆچی دوایی کردووە.

زەکی نەجیب مەحموود
زكي نجيب محمود لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٩٠٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Damietta لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٨ی ئەیلوولی ١٩٩٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٨٨ )
زانکۆ
پیشەفەیلەسووف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • (١٩٧٥)
  • Al Owais Award (الدراسات الإنسانية والمستقبلية، ١٩٩١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوە دەستکاری