زین مار ئونگ
زین مار ئونگ (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦) کەسایەتی سیاسیی میانماری، چالاکوان و زیندانی پێشووە. لە ئێستادا ئەندام پەرلەمانی میانمارە. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٤]
زین مار ئونگ ဇင်မာအောင် | |
---|---|
ئەندام پەرلەمانی میانمار | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١ی شووباتی ٢٠١٦ | |
پێشینە | تار ون |
ناوچەی بەربژێری | یانکین تۆونشیپ |
زۆرینە | ٢٧،٣٩٢ (٧٧.٤٩%)[١] |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ڕانگوون, میانمار | ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦
نەتەوە | میانماری |
پارتی سیاسی | حیزبی یەکێتیی نەتەوەیی بۆ دیموکراسی |
خوێندن لە | زانکۆی دیستانس ئێجیوکەیشن |
پیشە | چالاکوان سیاسیی |
ئایین | تەروادەی بوودیزم |
ماڵپەڕ | facebook |
خەڵاتەکان | |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠١٢) خەڵاتی سەرکردایەتی گەنجانی جیهانی (٢٠١٤)[٢] |
ژیان
دەستکاریسەرەتای ژیان و خوێندن
دەستکاریزین مار ئونگ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٧٦، ڕانگوون لە میانمار. لەبەشی ڕووەکناسی لە زانکۆی دیستانس ئێجیوکەیشن خوێندوویەتی.
ژیانی سیاسیی و چالاکییەکان
دەستکاریلە نەوەدەکان، ئەوکاتەی کە قوتابی زانکۆ بووە، زین دەبێتە چالاکوان لەدژی حکوومەتی چەکداری میانمار. لە ساڵی ١٩٩٨، لەکاتی ئەنجامدانی خۆپشاندانێکی ئاشتییانە، بەخوێندنەوە شیعر و داواکردن لە حکوومەتی سەربازی کە ڕێز لەئەنجامی هەڵبژاردەکان بگرێت ئەوا زین دەستگیر دەکرێت، دواتر بۆ ماوەی ٢٨ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت. زین ماوەی ١١ ساڵ زیندانی سیاسیی بووە، کە لەو نێوانەشدا ٩ ساڵ لە زیندانی تاکەکەسی ژیانی بەسەربردووە.[٥] لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپڕێکدا ئازاد دەکرێت. زین چالاکییەکانی دەستپێکردەوە، لەنێو خوێندکاران گرووپێکی کەلتووری درووستکرد کە تووێژینەوەیان لەسەر ئەوە دەکرد کە کەلتووری ئاسیا و دیموکراسی دەتوانن بەیەکەوە بگونجێن. هەروەها وەک خۆی یارمەتی کچە زیندانییە سیاسییەکانی دیکە و قوتابیانی بەشی زانستە سیاسییەکانی دەدا.[٤][٦]
زین کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەلگای مەدەنی دامەزراند لەپێناو کارکردن لە گەشەپێدانی دیموکراسی، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، کەمکردنەوە سووکایەتی کەمایەتییەکان هەروەها یارمەتیدانی زیندانییە سیاسییەکان. لە ساڵی ٢٠١٢، سەرکردایەتی ڕێکخراوێکی دەکرد بۆ زیادکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیار لەسەر کێشە و گرفتەکانی کەمایەتییەکان. لەوکاتەدا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٣، کاری دەکرد لەپاڵ ڕێکخراوی ئیلکتۆرال سیستمی نێودەوڵەتی بۆ بەبەهێزکردنی ژنان لە ژینگەی سیاسەتدا.[٧][٨]
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مینماری ٢٠١٥، خۆی هەڵبژارد، دواتر سەرکەوتووانە بووە ئەندام پەرلەمان.[٩]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Votes Records». mypilar.org (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «'Women Have Courage and Power That Is Kept Hidden'». The Irrawaddy (بە ئینگلیزی). ٢٩ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ The Myanmar Times. «A voice that demands to be heard». mmtimes.com.
- ^ ئ ا «2012 International Women of Courage Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «'What Others Dare Not Think'». Radio Free Asia. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «IFES - Zin Mar Aung on the Importance of Women in Peace and Politics in Myanmar». ifes.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «'ျပန္ထြက္လာေတာ့လည္း သိတဲ့အတိုင္းပဲ ျမန္မာ့ႏိုင္ငံေရး အေျခအေနက ကဲငါတို႔မလိုအပ္ေတာ့ဘူးဆိုတဲ့ အေနအထားမ်ဳိး မဟုတ္ဘူး'». Mizzima News. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 9 June 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Joshua Lipes (20 July 2015). «88 Generation Leader to Contest Myanmar Election Despite Pending Charges». Radio Free Asia. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 21 July 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Zin Mar: From Prison to Parliament». Partners Asia (بە ئینگلیزی). ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.