زۆدیاکی بکوژ (بە ئینگلیزی: Zodiac Killer) بکوژێکی زنجیرەیی بووە لە باکوری کالیفۆرنیا کە لە کۆتایی ٦٠ەکان و سەرەتای ٧٠ کان ، ناسنامەی زۆدیاک بە نەزانراوی مایەوە و زۆدیاک بە یەکێک لە گەورەترین کوشتنە زنجیرەییە شینەکراوەکانی مێژوو دادەنرێت ، زۆدیاک لە کۆتایی ١٩٦٨ـەوە تا مانگی دەی ١٩٦٩ پێنج کوشتنی ئەنجام داوە کە قوربانیەکانی لە نێوانی تەمەنی ١٦ تا ٢٩ ساڵ بوون و ئەو ناوچانەی کردەکانی تێدا کردوون بریتی بوون لە ڤالیخۆ و پریاسا و سان فرانسیسکۆ[١] ، زۆدیاک ژمارەیەکی زۆر نامەی نارد بۆ دەسگاکانو لە نێو ئەو نامانەدا چوار دانەیان بە شێوازی کۆد نوسرابون تەنها یەک دانەیان بە تەواوەتی شیکرایەوە[٢]

زۆدیاکی بکوژ

لەدایکبووننەزانراو
نەزانراو
نەتەوەئەمریکا
پیشەبکوژ
چالاکبوون٦٠ـەکان و ٧٠ـەکان
کارە ناودارەکان
٥ کوشتنی پشتڕاستکراوە ٢ بریندار (بانگەشەی کوشتنی ٣٧ کەسی تری کردووە)
لۆگۆی زۆدیاکی بکوژ کە وەکو واژو لە ژێرەوەی نامەکانی دایدەنا

قوربانییەکان[٣] دەستکاری

پشتڕاست کراوەکان دەستکاری

سەرەڕای ئەوەی زۆدیاک لەو نامانەی بۆ ڕۆژنامەکانی ناردبوو وتبووی ٣٧ نەفەری کوشتووە بەڵام لێکۆڵەران تەنها بوونی ٧ قوربانیان پشتڕاست کردۆتەوە کە دوو دانەیان ڕزگاریان بووە

  • دەیڤد ئارسەر فارادای ١٧ ساڵ ، بێتی لۆو جۆنسن ١٦ ساڵ : لە ٢٠ ی مانگی دوازدەی ساڵی ١٩٦٨ کوژران لە ڕێگای کەناراوەکانی هەرمان
  • مایکڵ ڕینۆت ماگیۆ ١٩ ساڵ ، دارلین ئیلیزابێس فێرین ٢٢ ساڵ : لە ٤ی مانگی ٧ی ١٩٦٩ لە ڤالیخۆ تەقەیان لێکرا ماگیۆ ڕزگاری بوو بەڵام فێرین مرد
  • برایان کاڵڤن هاتنڵ ٢٠ ساڵ ، سیسڵا ئان شێپەرد ٢٢ ساڵ : لە ٢٧ ی ٩ ی ١٩٦٩ بە چەقۆ هێرشیان کرایە سەر لە کەناراوی بێریسا ، هانتڵ هەشت چەقۆی لە پشتەوە لێدرا بەڵام ڕزگاری بوو شێپەردیش دوای سێ ڕۆژ مرد
  • پاوڵ لی ستین ٢٩ ساڵ : شۆفێری تەکسی بوو لە ١١ی مانگی ١٠ی ١٩٦٩ بە گوللە کوژرا لە سان فرانسیسکۆ

پشتڕاست نەکراوەکان دەستکاری

  • ڕۆبێرت دۆمینگۆسی ١٨ ساڵ ، لینا ئێدواردی ١٧ ساڵ : لە ٤ی ٦ی ١٩٦٣ لە کەنار دەریایەک کوژران نزیکی گاڤیۆتا ،گریمانە دەکرێت ئێداورد و دۆمینگۆس قوربانی دەستی زۆدیاک بن چونکە شێوازی کوژرانەکەیان لە کوشتنەکەی زۆدیاک دەچوو کە دوای شەش ساڵ لە کەناراوی بێریسا ئەنجامی دابوو
  • چێری جۆ بەیتسی ١٨ ساڵ : چەقۆ باران کرابوو تا مردن و سەریشی بە نزیکەیی لە ملی جیاکرابۆوە لە ڕێکەوتی ٣٠ مانگی ١٠ی ١٩٦٦ ، پاوڵ ئەیڤری ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند کە هاوشێوەیی زۆر هەیە لە نێوان کوشتنەکانی زۆدیاک و ئەم کوشتنە

نامەکانی زۆدیاک دەستکاری

لە یەکی هەشتی ١٩٦٩ زۆدیاک سێ نامەی نارد بۆ کۆمەڵێک ڕۆژنامەی سان فرانسیسکۆ  وا دەردەکەوت زۆدیاک نامەکانی ناردبێت تا دڵنیایی بکاتەوە کە بەرپرسە لە چەند هێرشێک ، هەر نامەیەک پێکهاتبوو لە ٤٠٧ کۆد کە زۆدیاک وتبوی کەسایەتی من لە نێو ئەم نامانەدایە ، زۆدیاک داوای کرد کە دەبێت نامەکان لە یەکەم پەڕەی ڕۆژنامەدا بڵاوبێتەوە ئەگەرنا لە ماوەی هەفتەیەکدا هەر کەسێک بە تەنها بگەڕێت لە شەودا ئەوا دەیکوژێت[٤] ، ڕۆژی دواتر ڕۆژنامەی کڕۆنیکڵی سانفرانسیسکۆ نامەیەکی زۆدیاکی بڵاوکردەوە و لە تەنیشتیدا نوسیان'' دڵنیا نین ئەمە بە دەستی بکوژەکە نوسرا بێت بۆیە داوا لە بکوژەکە دەکەین نامەیەکی تر بنێرێت بۆ پشتڕاست کردنەوە''[٥] ، لە ٧ی ٨ی ١٩٦٩ نامەیەکی دیکە بە ڕۆژنامەی لێکۆڵەرانی سان فرانسیسکۆ گەیشت کە تێیدا نوسرابوو '' سڵاو ئازیزان زۆدیاک قسە دەکات'' ئەوە جاری یەکەم بوو بکوژەکە ناوێک یان نیشانەیەکی خۆی بڵێت و نامەکە وەکو وەڵامێک بوو بۆ ئەو وتەیەی کە دەیوت دڵنیا نین ئەمە بکوژەکە بێت ، زۆدیاک گەرەنتی دابوو کە ئەگەر کۆدەکە بشکێنن دەتوانن دەستگیریشی بکەن[٦].لە ٨ی ٨ی ١٩٦٩ دوو هاوسەر بە ناوەکانی دۆناڵد و بێتی کە لە کالیفۆرنیا دەژیان توانیان کرایپتۆگرامە ٤٠٨ کۆدیەکە بشکێنن ، کە لە نێویدا چەند هەڵەیەکی ڕێنوسی تێدابو و نوسیبوی کۆیلە کۆدەکاتەوە بۆ ژیانی دواتری ، ناوی بکوژ نەنوسرابو و زۆدیاک نوسیبوی ناوی خۆی ناڵێت چونکە ڕێی لێدەگرن لە کۆکردنەوەی کۆیلە[٧]

لە ٢٧ی ١٠ی ١٩٧٠ ڕۆژنامەنوسی کڕۆنیکڵ پاوڵ ئەیڤری (هەواڵی کەیسەکەی دەگواستەوە) کاردێکی هاڵۆوینی پێگەیشت کە واژوو کرابوو بە پیتی Z و نیشانەی زۆدیاکی لەسەربوو لەسەر نامەکە نوسرابوو '' وازبهێنە لەناو دەچیت '' نامەکە بە جدی وەرگیراو لە یەکەم پەڕەی کڕۆنیکڵ بڵابۆیەوە[٨]

 
نامە شیکراوەکەی زۆدیاک زۆدیاک قسە دەکات ، من مرۆڤ دەکوژم چونکە زۆر بەچێژە ، بەچێژترە لە کوشتنی ئاژەڵە کێویەکانی دارستان لەبەر ئەوەی مرۆڤ دڕندەترین ئاژەڵە ، کوشتن ئەزمونێکی هەیەجاندارم پێدەبەخشێت تەنانەت زۆر سەرنجڕاکێشتریشە لە بەسەربردنی کات لەگەڵ کچێکا ، باشترین بەشی بابەتەکە ئەوەیە کە دەمرم لەبەهەشتا زیندو دەبمەوەوە و هەموو ئەوانەی کوشتومن دەبنە دەبنە کۆیلەی من  زۆد

ژێدرەرەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ژیانی زۆدیاک - بیۆگرافی دۆت کۆم کۆتا سەردان ١٩ی ٢ی ٢٠١٧
  2. ^ ماڵپەڕی زۆدیاکی بکوژ - نامەکان - کۆتا سەردان ١٩ی ٢ی ٢٠١٧
  3. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی - زۆدیاکی بکوژ کۆتا سەردان ١٩ی ٢ی ٢٠١٧
  4. ^ کتێبەکەی گرەیسمس لاپەڕە ٤٩ (Zodiac unmasked)
  5. ^ وێب ئەچیڤ - زۆدیاک پی دی ئێف - کۆتا سەردان ٢١ی ٢ی ٢٠١٧
  6. ^ کتێبەکەی گرەیسمس لاپەڕە ٥٥ - ٥٧ (Zodiac Unmasked)
  7. ^ کتێبەکەی گرەیسمس لاپەڕە ٥٧ (Zodiac Unmasked)
  8. ^ کتێبەکەی گرەیسمس لاپەڕە ١٦٠ (Zodiac Unmasked)