زوولقەرنەین ناوی کەسێکە کە لە قورئاندا وەک پاشایەکی دادپەروەر و بەندەیەکی ڕاستگۆی خودا ئاماژەی پێکراوە، کە بەربەستێکی دروستکردووە بەھۆیەوە زیانەکانی یەئجووج و مەئجووج لە گەلانی دیکەی دورخستەوە.[١] [٢]

زوولقەرنەین
بە عەرەبی: ذو القرنين
پیشەفەرماندەیەکی سەربازی
ئایینیەکتاپەرستی
دەردەکەوێت لە بەرھەمیقورئان
سەردەممێژووی دێرین
دوژمنیەئجووج و مەئجووج

قورئان چیرۆکی زوولقەرنەین دەگێڕێتەوە و کە لەگەڵ سوپاکەی دەستی کردووە بە گەڕان بەسەر زەویدا، بە فەرمانی خودا بەرەو ڕۆژاوا ڕۆیشت، تا گەیشتە کۆتایی ئەو زەوییەی کە لەو کاتەدا ناسرابوو. {حَتَّىٰۤ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِی عَیۡنٍ حَمِئَةࣲ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمࣰاۖ قُلۡنَا یَـٰذَا ٱلۡقَرۡنَیۡنِ إِمَّاۤ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّاۤ أَن تَتَّخِذَ فِیهِمۡ حُسۡنࣰا} بە کوردی: (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆراوا، (که‌وا ده‌هاته به‌رچاو) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا ده‌بێت، له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وت له قه‌ومێکی (خوانه‌ناس و بێ دین)، ئێمه‌ش پێمان وت: ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوفر و تاوانیان به‌رده‌وام بوون) یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (ئه‌گه‌ر شوێنی ئیمان و چاکە نه‌که‌وتن).[٣] ( سورەتی کەھف، ئایەتی ٨٦) و لە لێکدانەوەی ئیبن کەسیردا واتە: «واتا لە ڕووانگەی خۆیەوە خۆری بینی لە دەریای دەوروبەری ئاوابوو و ھەرکەسێک کە دەگاتە کەناراوەکانی ئەمە دەیبینێت وەک ئەوەی تێیدا ئاوا بێت».[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ الهمدان, د حاتم. ذو القرنين: النبي المصري الذي طاف بالعالم وعلم الناس الدين والحضارة (بە عەرەبی). E-Kutub Ltd. ISBN 9781780581750. Archived from the original on 24 يناير 2020. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ https://shamela.ws/book/37473
  3. ^ قورئان، کەھف، ئایەتی ٨٦
  4. ^ https://web.archive.org/web/20180323003829/http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=11&Page=1