زوزانا چاپوتۆڤا
زوزانا چاپوتۆڤا (بە زمانی سلۆڤاکی: Zuzana Čaputová؛ لە دایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی خانمە پارێزەر، چالاکوانی ژینگە و سیاسەتوانی سلۆڤاکییە، ئەو لەوەتەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی سلۆڤاکیا، بەمەش بووەتە یەکەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەی ببێتە سەرۆک، هەروەها لاوترین سەرۆکی مێژووی وڵاتەکەیەتی کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا هەڵبژێردراوە.[١]
زوزانا چاپوتۆڤا | |
---|---|
بە سلۆڤاكی: Zuzana Čaputová | |
لەدایکبوون | براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Zuzana Strapáková |
ھاوسەر | Ivan Čaputa |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Juraj Rizman |
پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، چالاکوان، ژینگەپارێز، پارێزەر |
پۆستەکان | سەرۆکی سلۆڤاکیا، council member، deputy chairperson |
پەروەردە | Faculty of Law at Comenius University in Bratislava، Comenius University |
ئەندامی حیزبی | Progressive Slovakia |
نەژاد | |
وێبگە | |
ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩، جێگری سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی سلۆڤاکیا بوو، کە پارتێکی سۆسیال-لیبرالە. زوزانا چاپوتۆڤا لە ساڵی ٢٠١٦، لەپای کارەکانی لە بواری ژینگە ئەوا خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەی پێدرا. زوزانا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشی یاسای لە زانکۆی کۆمێنیوس تەواو کردووە.[٢][٣] لەدوای تەواوکردنی خوێندن، وەک فەرمانبەری بەشی یاسایی لە ئەنجومەنی پێزینۆک دامەزرا، دواتر بووە جێگری سەرۆکی شارەوانیی پێزینۆک.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Zuzana Caputova Is Elected Slovakia's First Female President». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 30 March 2019. ISSN 0362-4331. لە 31 March 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Juhasz، Laszlo (29 March 2019). «Outsider Caputova wins Slovak presidency» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). AFP. لە 31 March 2019 ھێنراوە – via Yahoo! News.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Fabok، Martin. «Profile of Presidential Candidate Zuzana Caputova – News Now». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Profile of Zuzana Caputova». TASR. لە March 31, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زوزانا چاپوتۆڤا تێدایە. |