زانکۆی نەورۆز
زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زانکۆی نەورۆز زانکۆیەکی تایبەتییە (ئەھلی) دەکەوێتە پارێزگای دھۆک، زانکۆیەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ کرایەوە بەمۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی، لەو کاتە دکتۆر ئازاد ئەحمەد دوسکی سەرۆکی زانکۆ بوو، ئێستا د. عەبدولوەھاب خالد مووسا، سەرۆکی زانکۆیە.[١]
زانکۆیا نەورۆز | |
---|---|
دروشم | مە باوەری ب فێرکرنێ ھەیە بو دەستپێکرن ب شیانێن ریفورم و ئاڤاکرنێ |
دامەزراندن | ٢٠٠٤ |
جۆر | ئەھلی |
سەرۆکی زانکۆ | د. عەبدولوەھاب خالد مووسا |
شوێن | دھۆک, پارێزگای دھۆک, عێراق |
نازناو | NZU |
ماڵپەڕ | http://web.nawroz.edu.krd |
لەسەرەتادا زانکۆکە بەناوی (کولیژا دھوک یا زانکۆ) بووە، دوایی لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ناوی زانکۆیەکە بەفەرمی بووە زانکۆی نەورۆز.
ژمارەی قوتابیان بە پێی ئامارەکانی سالی ٢٠١٩–٢٠٢٠ ژمارەی قوتابیان (٣٥٧٧) قوتابیە و ١٣ بەشی زانستی ھەیە.
کۆلیژەکان
دەستکاریکۆلیژی ئەندازیاری
دەستکاری- بەشی ئەندازیاری تەلارسازی
- بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر
کۆلیژی یاسا و رامیاری
دەستکاریکۆلیژی یاسا و رامیاری لە سالی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پێک دێت:
- بەشی یاسا
- بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
کۆلیژی کۆمپیوتەر و ئای تی
دەستکاری- زانستی کۆمپیوتەر
کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری
دەستکاریکۆلیژی کارگێری و ئابووری لە سالی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پێک دێت:
- بەشی ئابووری
- بەشی کارگێری
- بەشی دارایی وبانکی
- بەشی ژمێریاری
- بەشی گەشتیاری
کۆلیژی زمان
دەستکاریکۆلیژی زمان لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پیک دێت:
- بەشی زمانی کوردی
- بەشی زمانی ئنگلیزی
- بەشی وەرگێران
سەرۆکەکانی پێشوو
دەستکاری- د. ئازاد دوسکی
- د. ئاماد دهۆکی
- د. عزەت فندی