زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ

زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Metropolitan University)، پێشتر زانکۆی ڕایەرسۆن (بە ئینگلیزی: Ryerson University[١] بە کورتی تی ئێم یوو (TMU) زانکۆیەکی گشتییە لە شاری تۆرۆنتۆی پارێزگای ئۆنتاریۆ لە وڵاتی کەنەدا. زانکۆکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە چل ھەزار خوێندکاری ھەبووە.[٢]

زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ
بە ئینگلیزی: Toronto Metropolitan University
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨
ناو بە زمانی فەرمیToronto Metropolitan University
کورتەناوTMU، RU
ناونراوە لەدوایEgerton Ryerson
ڕێبەرMohamed Lachemi
دروشمMente et Artificio
وڵاتکەنەدا
دابەشکاریی کارگێڕیتۆرۆنتۆ
پۆتانی شوێن٤٣°٣٩′٢٨″N ٧٩°٢٢′٤٩″W
دۆخی یاساییNot-For-Profit corporations
لقەکۆمپانیاکانFaculty of Arts, Toronto Metropolitan University
خاوەنیMaple Leaf Gardens، George Vari Engineering and Computing Centre
شوێنی بارەگاکانتۆرۆنتۆ
زمانەکانزمانی ئینگلیزی
وێبگەhttps://www.torontomu.ca/
Accredited byAssociation to Advance Collegiate Schools of Business
بەستەری ئەی پی ئایhttps://idp.ccs.ryerson.ca/idp/shibboleth
Map

زانکۆکە لە ١٩٤٨دا ناوی ئەنستیتووتی تەکنۆلۆجیای ڕایەرسۆن بوو کە ئەم ناوەی بۆ ڕێزگرتن لە ئێگێرتۆن ڕایەرسۆن لەسەر نرا. دواتر لە ٢٠٠٢دا ناوەکەی گۆڕا بە زانکۆی ڕایەرسۆن. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ناوەکەی گۆڕا بە زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ. یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕینی ناوەکە ئەوە بوو کە ئێگێرتۆن ڕایەرسۆن دەستی ھەبوو لە دامەزرانی خوێندنگە ڕێزیدنشیاڵەکاندا کە ڕۆڵێکی گرنگیان بوو لە توانەوەی خەڵکی خۆجێیی کەنەدا بە تایبەت نەتەوە یەکەمینەکاندا و ھەروەھا بەڵگەی زۆر ھەیە لەسەر ئەوەی ئەو قوتابخانانە ھەڵسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵ مناڵان ھەبووە.[٣] بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ناوی ڕایەرسۆن لەسەر زانکۆکە بەتەواوی لابرا.

زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ کەوتووەتە ناوەڕاستی شاری تۆرۆنتۆ. کەمپسە سەرەکییەکەی لە نزیکەی مەیدانی داندەسە. زانکۆکە زیاتر لە ٤٠ باڵەخانەی ھەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا پانتایان زیاتر لە ٣٧٠،٠٠٠ مەتری چوارگۆشە بووە.[٤] دوای ئەوەش بەردەوام ھەر پەرەی داوە بە گەورەکردنی زانکۆکە و کڕینی زەوی لە ناوەڕاستی تۆرۆنتۆدا.[٥]

پلەبەندی

دەستکاری

ساڵی ٢٠٢٣ی گۆڤاری ماکلین ڕیزبەندییەکی زانکۆکانی کەنەدای بڵاوکردەوە کە تێیدا زانکۆکە لە پۆلی زانکۆ گشتگیرەکاندا پلەی ھەشتەمی بەدەست ھێنا.[٦] ھەروەھا لە بواری ناوبانگەوە پلەی نۆزدەھەمی پێ درا. لە ڕیزبەندییەکی ئەکادیمیی زانکۆکانی جیھاندا، ساڵی ٢٠٢٢، زانکۆکە لە پلەی ٩٠١-١٠٠٠ لە جیھاندا بوو.[٧]

بەشە سەرەکییەکان

دەستکاری

زانکۆکە چەند فاکەڵتی یان بەشی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:[٨]

  • ھونەرەکان
  • خزمەتگوزاریی کۆمەڵگە
  • زانستەکانی ئەندازیاری و بیناسازی
  • مافناسی
  • زانست
  • بەڕێوەبەری
  • قوتابخانەی داھێنەری
  • قوتابخانەی خوێندنە باڵاکان

کتێبخانەکان

دەستکاری
 
ناوەندی فێربوونی خوێندکار لە زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ

کتێبخانەی زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ کتێبخانە سەرەکییەکەی زانکۆکەیە کە لە باڵاخانەیەکەی ١١ تەبەقەدا دروست کراوە کە ساڵی ١٩٧٤ کراوەتەوە. جگە لەمە کتێبخانەی بەشی مافناسیش چالاکە. یەکێک لە باڵاخانە ناسراوەکانی زانکۆکە ناوەندی فێربوونی خوێندکارە (Student Learning Center) کە تەرخان کراوە بە خوێندکاران بۆ کۆشش یان سەعی کردن. ئەم ناوەندە کە تەلارسازییەکی سەرنجڕاکێشی ھەیە ساڵی ٢٠١٥ کرایەوە.[٩][١٠]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Ryerson University changing its name to Toronto Metropolitan University». Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Enrolment and Faculty Counts». Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Toronto Metropolitan University reflects on new name change one year later | Globalnews.ca». Global News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Ryerson University 2020, p. 11.
  5. ^ «Toronto Metropolitan University Acquires Two Downtown Properties to Help Meet Expansion Needs». Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ Maclean's (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Canada's Best Comprehensive Universities: Rankings 2023». Maclean's Education (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «ShanghaiRanking's Academic Ranking of World Universities». www.shanghairanking.com. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Faculties». Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ https://www.facebook.com/archellocom. «Ryerson University Student Learning Centre | Snøhetta, Sherwin-Williams Coil Coatings, Entro». Archello (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)
  10. ^ «Ryerson University Student Learning Centre / Zeidler Architecture + Snøhetta». ArchDaily (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٠ی ئابی ٢٠١٥. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.