نەتەوە یەکەمینەکان

نەتەوە یەکەمینەکان (بە ئینگلیزی: First Nations) بە خەڵکی خۆماڵیی وڵاتی کەنەدا دەوترێت کە لە سەرەتاوە لەوێ ژیاون و بە پێچەوانەی زۆربەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی ترەوە نەھاتوون. نەتەوە یەکەمینەکانی کەنەدا خەڵکی جۆراوجۆریان تێدایە. بۆ نموونە خەڵکی کری، ئیرەکوا و ئەنیشنابە ھەموو بە نەتەوە یەکەمینەکان دادەنرێن. زۆرێک لە خەڵکی نەتەوە یەکەمینەکان ھێشتا شێوەی ژیانی خۆیان پاراستووە و لە کۆمەڵگای تایبەتی خۆیاندا دەژین و حکوومەتی کەنەدایش بڕێک لە باجەکانی پێ بەخشیون و پێویست نیە وەکوو خەڵکی تر ھەموو جۆرە باجێک بدەن بە حکوومەت.

سەرچاوەکان دەستکاری