دانیشتووە ڕەسەنەکانی کەنەدا

گەلە ڕەسەنەکانی کەنەدا (بە ئینگلیزی: Indigenous peoples in Canada) بەتایبەت ئەو ھۆزانەی کەوتوونەتە سنووری ڕامیاری کەنەدای ئێستا وەک (مێتیس) و (ئینوت)، تا ئێستا نازناوی ھیندی و ئەسکیمۆیان ھەڵگرتووە لە بەڵگەنامە فەرمیەکان. کە ئەمە بۆتە مایەی ھەڕاسانیان.

خاوەنی کەلتووری تایبەت بە خۆیانن، ھەربۆیە کۆمەڵگەی تایبەت بە خۆیان درووست کردووەو پێکەوە دەژین و پێکرا یادی بۆنە کەلتوری و ئایینیەکانیان دەکەنەوە. ھەر چەندە بەشێکی زۆریان تێکەڵ بە کۆمەڵگەی ئەورووپی بوون لە ڕێگای ژن و ژنخوازیەوە. بۆیە لە کۆمەڵگە شارنشینەکانیش دەبینرێن، وە بەشداری کارایان ھەیە لە کایە دەوڵەتیەکاندا ھەر بۆیە بەپێی یاسا خاوەنی ماف و تایبەتمەندی خۆیانن لە خزمەت کردنیان لە دامودەزگاکانی کەنەدا.

بەپێی سەرژمێری سالی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی خۆماڵی یا ڕەسەنی کەنەدا ١٬٦٧٣٬٧٨٥ کەس بووە. ئەم ڕێژەیەش دەکاتە لە ٤٫٩٪ ی دانیشتوانی کەنەدا. لەم ژمارەیەشدا ٦٥٫٠٢٥ کەس لە ھۆزی ئەنوت بوو. ھەروەھا ٥٨٧٬٥٤٥ کەس لە ھۆزی مێتیس بوو. لە ٧٫٧٪ دانیشتووانی ڕەسەنی کەنەدا تەمەنیان لە خوار ١٤ سالیەوەیە. ئەم گەلە ڕەسەنانە حکوومەتی خۆجێی تایبەت بە خۆیانەوە ھەیە بۆ گرینگی دان بە زمانەوانی کەلتووری و ھونەرو میوزیک. ھەروەھا ڕۆژێکی تایبەت بە خۆیانەوە ھەیە کە ھەموو ساڵ یادی دەکەنەوە بە ناوی «ڕۆژی نەتەوە ڕەسەناکانی کەنەدا».

وشەڕەتناسی دەستکاری

لە بڕگەی سی-پێنج لە یاسای بنچینەیی دەستوری سالی ١٩٨٢، "خەلکە ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەمانە لە خۆ دەگرێت نەتەوە یەکەمینەکان و ئنوت لەگەڵ مێتیس. لە کەنەدا وەک زاراوەکی یاسایی بە ھەموو ئەو خەلکانەی پێش ھاتنی ئەوروپاییەکان لە کەنەدا نێشتەجێ بوون دەوترێت (ھاوڵاتیە ڕەسەنەکان).

تیرە ھۆزەکان دەستکاری

تیرە نەتەوە یەکەمینەکان لە نێوان ساڵانی ٥٠٠ پێش زایین بۆ ١٠٠٠ زایینی لەسەرانسەری کەنەدا بڵاو بوونەتەوەو نیشتەجێ بوون. ھەر یێل لە تیرەکان خاوەنی کەلتوورو نەریتی تایبەت بە خۆیان بوون. لە بەشی باکووری خۆراوای کەنەدا تیرەکانی ئەسەپاسکان، سلاڤەی، دۆگرب، توتکۆن، لەگەڵ تلینگت. وە بە درێژایی کەناراوەکانی زەریای ھێمن تیرەی تسیمیشیان، ھایدا، سالیش، کواکویت، ھەیلتسوک، نووتکا، سینکاو لەگەڵ گیتسان بڵاو ببوونەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری