زاغمەرز (مازەندەران)

زاغمەرز ( بە فارسی: زاغمرز ) [ئ] شارەدێیە لە قەزاى بێهشەهر (خەرگوران) ، پارێزگای مازەندەران ، ئێران . [٢]، ناوەندى گوندەوارى ناحیەى میانکالایە.

دیمۆگرافیا

دەستکاری

لەم ساڵانەی دواییدا خەڵکى زۆر کۆچیان کردووە بۆ زاغمەرز و دەوروبەری. بەڵام زۆرینەی ڕەهای ناوچەی زاغمەرز و ناوچەی عەبدولمالکی (چوارقەڵا) لە هۆزى گەورەى عەبدولمالکین کە بە ڕەچەڵەک کوردن و لە دەورانى شاهانى زەند و قاجار لە نەهاوەند و کرماشان و شیرازەوە راگوێزراون و لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ کراون بۆ بەرپەرچدانەوەى هێرشى بەردەوامى تورکمانەکان. 

دانیشتوان

دەستکاری

لە کاتی سەرژمێری نیشتمانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە ٥٨٣٠ کەس و بریتی بوو لە ١٥٢١ خێزان. [٣] سەرژمێرییەکەى ساڵی ٢٠١١دا ٥٣٧٦ کەس و ١٦٤١ خێزان بووە. [٤] لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی شارۆکەکە بووە بە پێنج هەزار و ٩٣٢ کەس و ١٩٠٢ خێزان. ئاپۆڕەترین ئاوایی بووە لە قەزاى بێهشەهر. [٥]

 
نەخشەی زاغمەرز

بەهۆی هەبوونی کۆمپانیای سەدرە و بەندەری ئەمیراباد و وێستگەی کارەبای شەهید سەلیمی نیکا و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران و دیمەنى جوانى نیمچە دورگەی میانکالە و بوونى دامەزراوەى پارێزگاری کردن لە سرووشتى گیانلەبەرە کێوییەکان, زاغمەرز سیفەتى گەشتبارى تێدایە ، هەروەها ناوەندێکی ئابووری و بازرگانی ڕۆژهەڵات و دەروازەیەکە بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ، ڕووسیا و باکووری ئەوروپا

کشتوکاڵ

دەستکاری

زاغمەرز لە ئێران بە برنج و شووتى و لیمۆ بەناوبانگە. [٦] [٧]

هەروەها تەماشای

دەستکاری

  دەروازەی Iran

تێبینی

دەستکاری
  1. ^ Also romanized as Zāgh Marz andZaghemarz[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Zagh Marz can be found at GEOnet Names Server, at this link, by opening the Advanced Search box, entering "53273" in the "Unique Feature Id" form, and clicking on "Search Database".
  2. ^ Mousavi، Mirhossein (٢ی شوباتی ١٣٦٦). «Creation and establishment of 10 rural districts including villages, farms and places in Behshahr County under Mazandaran province». Research Center of the System of Laws of the Islamic Council of the Farabi Library of Mobile Users (بە فارسی). Ministry of Interior, Council of Ministers. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Census of the Islamic Republic of Iran, 1385 (2006)». AMAR (بە فارسی). The Statistical Center of Iran. لاپەڕە 02. لە ڕەسەنەکە (Excel) لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Census of the Islamic Republic of Iran, 1390 (2011)». Syracuse University (بە فارسی). The Statistical Center of Iran. لاپەڕە 02. لە ڕەسەنەکە (Excel) لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «Census of the Islamic Republic of Iran, 1395 (2016)». AMAR (بە فارسی). The Statistical Center of Iran. لاپەڕە 02. لە ڕەسەنەکە (Excel) لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ Jamal Aboutalebi Abdolmaleki, head of Zaghmarz Management Council and Zaghmarz researcher
  7. ^ «The meaning of the word Zaghmarz». Parsi dictionary site.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری