زابینە بێرگمان پۆل (Sabine Bergmann-Pohl؛ ٢٠ی نیسانی ١٩٤٦)[١] کەسایەتی ژنە سیاسەتوان و پزیشکی ئەڵمانییە. لەوەتەی ساڵی ١٩٨١ ئەندامی حیزبی یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا (CDU)، ئەو سەرۆکی وڵات و سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات بوو لە ماوەی ٥ی نیسانی ١٩٩٠ تاکوو ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠، واتە لەماوەی بڕیاردان بۆ یەکگرتنی هەردوو ئەڵمانیاکە.[٢]

زابینە بێرگمان
بە ئەڵمانی: Sabine Bergmann-Pohl
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٤-٢٠) ٢٠ی نیسانی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
Eisenach، ئەڵمانیا
زمانی زگماکیئەڵمانی
پیشەسیاسەتوان، پزیشک، وەزیر
پەروەردەزانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین
پلەی ئەکادیمیDoctor of Medicine
شوێنی کاربۆن
پەیوەستبوونCDU/CSU Bundestag fraction
ئەندامی حیزبییەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا
ئایینLutheranism
بەشداربووە لە1999 German presidential election
خەڵاتەکانStadtältester von Berlin

لە ساڵی ١٩٦٦ دەستی بەخوێندنی بەشی پزیشکی کرد لە زانکۆی هەمبۆلدت، دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ خوێندنەکەی تەواوکرد. لە ساڵی ١٩٧٩، وەک پسپۆڕی سییەکان دەستبەکاربوو، دواتر لە ساڵی ١٩٨٠ بڕواننامەی دکتۆری لە پزیشکی پێدرا. لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوورە لە بەرلین.[٣]

ژیانی کەسی دەستکاری

پۆل هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە، ئەو لە پەیڕەوکارانی پرۆتێستانتە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Deutschland, Stiftung Deutsches Historisches Museum, Stiftung Haus der Geschichte der Bundesrepublik. "Gerade auf LeMO gesehen: LeMO Biografie: Sabine Bergmann-Pohl". www.hdg.de (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-02-28.
  2. ^ Torild Skard (2014) "Sabine Bergmann-Pohl" in Women of Power - Half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
  3. ^ "Sabine Bergmann-Pohl -". Archives of Women's Political Communication (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.
  4. ^ [١] 2 July 2007 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.