دەوڵەتی سیکولار
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
دەوڵەتی سیکولار یا دەوڵەتی عەلمانی بریتییە لە وڵاتێک یان دەوڵەتێک کە سیستەمێکی دەسەڵاتداری عەلمانی ھەیە، کە بە فەرمی مسۆگەری دەکات کە بێلایەنە بەرامبەر بەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایینەوە ھەیە. دەوڵەتی عەلمانی بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو ھاووڵاتیانی دەکات، بەبێ گوێدان بە بیروباوەڕە ئایینییەکان، لێکدانەوەیان، یان بیرۆکەکانیان، ھەرچەندە یەکسانی تەنیا لە دەوڵەتی عەلمانیدا نییە، لەوانەیە لە دەوڵەتێکی نا عەلمانیش بێت و لە دەستوورەکەیدا نوسرابێت، ھاووڵاتیان یەکسانن لە بیروباوەڕەکانیاندا بێ جیاوازی.[١]
لە ڕووی ڕامیارییەوە عەلمانییەت بزووتنەوەیەکە بەرەو جیاکردنەوەی ئایینە و میری (حکوومەت) (زۆرجار پێی دەوترێت جیاکردنەوەی فێرکارییەکانی کڵێسا، مزگەوت، یان پەرستگا لە فێرکارییەکانی دەوڵەت) ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نێوان میری و ئایینی دەوڵەت، بۆ گۆڕینی یاساکانی بنەمای پەرتووکی پیرۆز (وەک دە فەرمان و شەریعەت) بە یاسای مەدەنی، و نەھێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای ئایین؛ و دەوترێت کە عەلمانییەت دیموکراسی بۆ زیاد دەکات ئەمەش بۆ پاراستنی مافی کەمینە ئایینییەکانە[٢]
زۆربەی ئایینە سەرەکییەکان یەکەمایەتی نۆرمەکانی کۆمەڵگەیەکی عەلمانی و دیموکراسی قبوڵ دەکەن بەڵام ڕەنگە ھێشتا ھەوڵ بدەن کاریگەری لەسەر بڕیارە ڕامیارییەکان دروست بکەن یان لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی نێوان کڵێسە و دەوڵەتەوە سوود یان کاریگەری تایبەت بەدەست بھێنن. زۆرێک لە مەسیحییەکان پشتگیریان لە بوونی دەوڵەتی عەلمانی دەکرد، دەتوانین دان بەوەدا بنێین کە بیرۆکەکە لەلایەن فێرکارییەکانی کتێبی پیرۆزەوە پشتگیری کراوە، “بەخشینی ئەوەی قەیسەرە بۆ قەیسەر و ئەوەی ھی خودایە بە خودا.
دەوڵەتی عەلمانی بریتییە لە وڵاتێک یان دەوڵەتێک کە سیستەمێکی دەسەڵاتداری عەلمانی ھەیە، کە بە فەرمی مسۆگەری دەکات کە بێلایەنە بەرامبەر بەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایینەوە ھەیە. دەوڵەتی عەلمانی بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو ھاووڵاتیانی دەکات، بەبێ گوێدان بە بیروباوەڕە ئایینییەکان، لێکدانەوەیان، یان بیرۆکەکانیان، ھەرچەندە یەکسانی تەنیا لە دەوڵەتی عەلمانیدا نییە، لەوانەیە لە دەوڵەتێکی نا عەلمانیش بێت و لە دەستوورەکەیدا نوسرابێت، ھاووڵاتیان یەکسانن لە بیروباوەڕەکانیاندا بێ جیاوازی.[٣]
لە ڕووی ڕامیارییەوە عەلمانییەت بزووتنەوەیەکە بەرەو جیاکردنەوەی ئایینە و میری (حکوومەت) (زۆرجار پێی دەوترێت جیاکردنەوەی فێرکارییەکانی کڵێسا، مزگەوت، یان پەرستگا لە فێرکارییەکانی دەوڵەت) ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نێوان میری و ئایینی دەوڵەت، بۆ گۆڕینی یاساکانی بنەمای پەرتووکی پیرۆز (وەک دە فەرمان و شەریعەت) بە یاسای مەدەنی، و نەھێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای ئایین؛ و دەوترێت کە عەلمانییەت دیموکراسی بۆ زیاد دەکات ئەمەش بۆ پاراستنی مافی کەمینە ئایینییەکانە[٤]
زۆربەی ئایینە سەرەکییەکان یەکەمایەتی نۆرمەکانی کۆمەڵگەیەکی عەلمانی و دیموکراسی قبوڵ دەکەن بەڵام ڕەنگە ھێشتا ھەوڵ بدەن کاریگەری لەسەر بڕیارە ڕامیارییەکان دروست بکەن یان لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی نێوان کڵێسە و دەوڵەتەوە سوود یان کاریگەری تایبەت بەدەست بھێنن. زۆرێک لە مەسیحییەکان پشتگیریان لە بوونی دەوڵەتی عەلمانی دەکرد، دەتوانین دان بەوەدا بنێین کە بیرۆکەکە لەلایەن فێرکارییەکانی کتێبی پیرۆزەوە پشتگیری کراوە، “بەخشینی ئەوەی قەیسەرە بۆ قەیسەر و ئەوەی ھی خودایە بە خودا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ أحمد زكي بدوي، معجم مصطلحات العلوم الاجتماعية، ص 370
- ^ Feldman, Noah (2005). Divided by God. Farrar, Straus and Giroux, pg. 14 ("[Legal secularists] claim that separating religion from the public, governmental sphere is necessary to ensure full inclusion of all citizens.")
- ^ أحمد زكي بدوي، معجم مصطلحات العلوم الاجتماعية، ص 370