دەستپێشخەری منداڵەکانی ئاگر

دەستپێشخەری منداڵەکانی ئاگر (بە کوردیی باکووری: Înîsiyatîfa Zarokên Agir، بە تورکی: Ateshin Çocukları İnisiyatifi) گرووپێکی سووتێنەری کوردە و لە تورکیا چالاکە، دەستپێشخەری منداڵەکانی ئاگر لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و ناوی لێنراوە بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی ھێرشەکانی بۆردومانی ئاگرین لەلایەن TAF لە سیزرێ: ئەمانە نزیکەی ٦٠ کەسیان لە ژێرزەمینەکانی دەوروبەری شارۆچکەکەدا کوشت، کە زۆربەیان مەدەنی بوون. لەو کاتەوە گرووپەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە ھەزاران ھێرشی سووتاندن لەوان ئاگری دارستانەکان و تێکدانی کارگەکان و ھێرشکردنە سەر ئەندامانی ناسراوی پارتی ھاوپەیمانی گەلی دەسەڵاتدار و دوکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی سەر بە خۆیان ڕاگەیاندووە.

ھەرچەندە پێشتر چەندین جار ئاگرتێبەردانیان ئەنجامدابوو، بەڵام پێش ساڵی ٢٠٢٠ ئەو گرووپە بە شێوەیەکی بەرفراوان ناسێندرابوون.[١] ئەو گرووپە لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٨ ھێرشی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامداوە.[٢] ئۆتۆمبێل و بەلەم و یەخت و ئۆفیس و ماڵەکانیان سووتاند. ئەوان ھیچ ئایدۆلۆژیا و پێکھاتەیەکیان نییە و گرووپێکی سادەی «تۆڵەسەندنەوە» ن.[٣][٤] ھەروەھا بنکە سەربازییەکانی سەربازانی تورکیایان سووتاندووە کە لە باکووری سووریا جێگیر بوون.[٥] ئەو گرووپە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان دژە تورکیا نین، ھەروەھا ئەو کەسە مەدەنییە ئاسایییە تورکانەش ناکەنە ئامانج کە خەریکی کاروباری خۆیانن و تاکە ئامانجیان بینای حکوومەتی تورکیایە و ئەو کەسانەی تۆمەتباریان دەکەن بە گۆشەگیریی کورد، وەک سیاسەتمەدارانی ئاکەپە یان مەھەپە، نووسینگەکانیان، و لایەنگرانی.[٦]

ئاگرکەوتنەوەکانی ھاتای لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بۆ ئەو گرووپە گەڕێندرانەوە، ھەر ئەو کاتەش بوو کە لە میدیاکان ناسران.[١][٧] سەرچاوە تورکییەکان باس لەوە دەکەن کە گرووپێکی بە وەکالەت پەکەکە، ھەرچەندە ئەو ئیدیعایانە ڕەتدەکاتەوە و پەکەکەش ڕەتیکردووەتەوە.[٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Yilmaz، Dr Kamil (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Claiming and Glorifying Environmental Terrorism Online: The Case of PKK's 'Children of Fire Initiative'». GNET (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ Miş, Nebi; Ataman, Muhittin; Yeşiltaş, Murat; Uzun, Cem Duran; İnat, Kemal; Bayraklı, Enes; Üstün, Kadir; Gür, Nurullah; Arkan, Atilla (1 Şubat 2019). 2019’da Türkiye. SET Vakfı İktisadi İşletmesi. ISBN 978-625-7040-17-4. Archived from the original on 2 August 2021. Access date: 2 Ağustos 2021.
  3. ^ «Ateşin Çocukları İnisiyatifi 14 tekne ve bir aracı ateşe verdi». ANF News (بە تورکی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Ateşin Çocukları İnisiyatifi birçok araç ve işyeri yaktı». ANF News (بە تورکی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «Adana, İzmir ve İstanbul'da eylem». ANF News (بە تورکی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «Ateşin Çocukları İnisiyatifi yedi kentte AKP-MHP'lilere ait mülkleri yaktı». ANF News (بە تورکی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Terör örgütü YPG/PKK, Hatay'daki orman yangınını propaganda çalışmasına dönüştürdü». www.aa.com.tr. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Înîsiyatîfa Zarokên Agir gelek der şewitand». ANF News (بە کوردی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.