دەزگای بۆشاییی ژاپۆن

(لە دەزگای بۆشایی یابانەوە ڕەوانە کراوە)

دەزگای ئاشکراکردنی بۆشاییی یابان (بە یابانی:独立行政法人宇宙航空研究開発機構، دوکریتسو گیوسی-ھوجین یتشو کوکو کینکیو کایھاتسو کیکو) کورتکراوە (JAXA)، دەزگایەکی بۆشایییە و سەر بە نەتەوەی ژاپۆنە، ئەو دەزگایە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ دامەزرا، کە چاودێر ئاگاداری مانگە دەستکردەکانە.

دەزگای بۆشایی یابان
独立行政法人宇宙航空研究開発機構
جۆرزانستی
بواربۆشاییی ئاسمان
دامەزراوە لە١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣
ژمارەی نووسینگەکانتۆکیۆ
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتییابان
بەڕێوەبەرانکیجی کاتشیکاوا
بەرھەمەکانئامێری سیلین
داھات٢ میلیارد دۆلاری ئەمریکی
ماڵپەڕhttp://www.jaxa.jp/


ڕێکەوت

دەستکاری

ئەو دەزگایە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ دامەزرا، و دوای ئەوەی ٣ دەزگا بە یەکەوە لێکدران ئەو دەزگایەیان لێ بونیاد نا، ئەوانیش

  • پەیمانگای بۆشایی و زانستی فەلەک، (ISAS) سەر بە وڵاتی ژاپۆن.
  • تاقیگەی بۆشاییی نەتەوەی یابان (NAL).
  • دەزگای پەرەپێدەری بۆشاییی نەتەوەی، سەر بە وڵاتی ژاپۆن (NASDA).

مووشەکەکان

دەستکاری

ئەو دەزگایە مووشەکی جۆری (H-IIA) (ئەتش ٢ ئەی) بەکار دێنێ، ئەو مووشەکەش سەر بە دەزگای (NASDA)یە بۆ تەقاندنی مانگەکان و لێکۆڵینەوەی ھەندەسی، مانگەکان و جۆری کەش و ھەوا، و لێکۆڵینەوەی زانستی و وێنەگرتنی فەلەکی بە تیشکی ئێکس.

ناردنی ئامێرەکان

دەستکاری
  • یابان یەکەم مانگی دەستکردی ناردەوە دەرەوەی زەوی کە ناوی ئەوسامی بوو لە ساڵی ١٩٧٠ بە ھۆکاری مووشەکی L-4S
  • سیلین لەلایەن دەزگای بۆشاییی یابان، ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ بە سەرکەوتوویی بۆ سەر مانگ

سەرچاوەکان

دەستکاری