دەریاگری
چەتەی دەریایی، دزی دەریایی، دەریاگر یان دەریاوانی ئازاد بە کەسانێک دەڵێن کە بە پاپۆڕ یان بەلەمێک لە پاپۆڕەکان و بەلەمەکانی تر دزی دەکەن.
مێژوو ( دیرۆک )
دەستکاری- دەریاگریی کۆن
نزیکەی ٧٥ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح, پێش ئەوەی جولیۆس سێزار ببێتە پاشای پاشاکانی ڕۆم, لەلایەن چەتەکانی دەریاییی سیسیلییەوە گیرا و بۆ ماوەی ٦ حەوتوو ( حەفتە ) لە دوورگەیەکی چووکەدا ڕاگیرا هەتاوەکوو ڕۆمییەکان پارەیەکیان بۆ ئازادکردنی دا. سێزاریش دوای ئازادبوونی لەگەڵ کۆمەڵێک سەرباز بۆ ئەوێ گەڕاوە و هەموویانی کوشت.
- دەریاگریی کلاسیک
دەریاگریی کلاسیک کاتێک دەستی پێ کرد کە وڵاتانی داگیرکەر بیریان لە دەرهێنانی سەرچاوە لە ئەمریکا دەکردەوە. زۆرێک لە دەریاوانانی ئەو سەردەمە بۆ قازانجی زیاتر ڕوویان لە دەریاگری کرد. ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی دەریایی لە سەربازانی هەڵوەدا (هەڵاتوو)، یاخییەکان، لامۆفەکەکان و ئەو کەسانەی یاسا لەدوویان بوو پێک هاتبوون. [ژێدەر پێویستە]
لەو کاتەدا فەرماندەکانی سوپا بە نهێنی خەریکی دزیکردنی دەریایی بوون. وا دیار بوو کە چەتەکانی دەریایی خۆیان گوێڕایەڵی هیچ یاسایەک نەبوون, بەڵام یاسای خۆیان هەبوو.
- دەریاگریی تازەباو ( ئەوڕۆیی )
دەریاگریی ئەوڕۆ لە هەژاریی زۆری وڵاتانی کەمەرەیی سەری هەڵداوە. ئەو دزەکردنە دەریاییە بە شێوەیەکی زۆر لەنێو هۆزەکانی سۆماڵیادا دەبیندرێ. [١] ئێستاش شوێنی سەرەکیی ژیانیان لە کەنداوی عەدەن و کەناراوەکانی یەمەن و سۆماڵیادایە .
ئاڵا
دەستکاریئاڵای چەتەکانی دەریایی لە ئەمریکا و ئەوروپا زۆرتر لە قاپێلکەسەرێک و دوو ئێسک یان قاپێلکەسەرێک و دوو شمشێر پێک هاتبوو. بەڵام لە بەشەکانی ئاسیا و بەتایبەت لە دوورگە گەرمەکانی وەک سینگاپوور, ئەم ئاڵایانە گۆڕدراون بۆ هێمای خێزان و تەنانەت لە هەندێک ئاڵادا هێماکانی وەک ماسی و ئەژدیها هەبوون.
لە هەندێک دۆخدا دزەکان ئاڵای درۆیان چاک دەکرد.
چاوبەستنی چەتەکانی دەریایی
دەستکاریبەگوێرەی تێوری زانایەکی بینین، چەتەکانی دەریایی بۆ داپۆشینی چاوە ناتەواوەکانیان چاوبەستیان دانەدەنا، بەو پێیەی دەبوو زۆرجار چووبانە سەرەوە و خوارەوەی پاپۆڕەکە و بەخێرایی سەرکردایەتیی هەردوو گرووپی سەرێ و خوارێی پاپۆڕیان کردبا، ناچار بوون بینینی باشیان هەبێت.
لە دەرێ و سەرەوەی پاپۆڕ، دیمەنەکە لەژێر درەوشانەوەی تیشکی خۆر زۆر ڕووناک بوو و لەژێر و ژووری پاپۆڕیش تاریک بوو. کاتێک مرۆڤ لە ژینگەیەکی تاریکەوە دەچێتە نێو ژینگەیەکی ڕووناک، چاوەکانی بەخێرایی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕووناکییە زۆرە ڕادێنن. بەڵام کاتێک پێچەوانەکەی ڕوو دەدا، کاتێکی زۆری دەوێ هەتا چاوەکان لەگەڵ تاریکی ڕادێن. ئەم چەند خولەکە کاتەی کە پێویست بوو بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ تاریکیدا ڕابێنن هەندێک جار بابەتی ژیان و مردن بوو بۆ چەتەکانی دەریایی. بەڵام داخستنی چاوێک ڕێگەیان پێ دەدا زۆر خێراتر لە تاریکیدا ببینن هەر دەچوونە نێو ژینگەی تاریکەوە بە لابردنی چاوبەستەکەیان دەیانتوانی زۆر خێراتر و باشتر لە تاریکیدا ببینن. [٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «نخستین نشست شورای امنیت دربارهٔ گسترش دزدی دریایی» (بە فارسی). همشهری آنلاین. ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢.
- ^ http://1pezeshk.com/archives/2013/09/why-did-pirates-wear-eye-patches.html
- چەتەی دەریایی دوێنێ و ئەمڕۆ، بوشرە-محەممەد، ١٣٦٧، فومان خاوان
- تۆپەکانی تەواو، دکتۆر مەساداغی-عەلی، ٢٠٠٨، زەرمەند
- کەشتیەکان بکێشە، دکتۆر مەساداغی-عەلی، ١٣٧٩، زەرمەند
- سواربوونی شەپۆلە گەورەکان، هیدایەت - بەهار، ٢٠٠٨، هونەرمەندان
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریاگری تێدایە. |