دەروونناسیی فیزیۆلۆژی

دەروونناسیی فیزیۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Physiological psychology) لقێکە لە زانستی دەرونناسی لە بناغەی ڕەفتاری مرۆڤ دەکۆلێتەوە بایەخ دەدات بە توێژینەوە لە باری کۆئەندامی دەمار و ئەرکە جیاوازەکانی وەک بیرکردنەوە و فێربوون و خەوبینین ھەستەکان. بۆ نمونە ھەوڵدەدات بزانێ ھەستەکان چۆن ڕوودەدەن و ڕەوتە دەمارییەکان چۆن لەناو دەمارەکاندا گوزەر دەکەن و مێشک چۆن ھەست و ڕەفتار جڵەو دەکات. ھەروەھا لە ئەرکە جیاوازەکانی ڕژێنە بێ دەنگەکان و کاریگەرییان لەسەر رەفتار دەکۆلێتەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی سایکۆلۆژیای گشتی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی چاپۆ چوارەم ٢٠١٥ ژمارەی سپاردن ٨٢٣ سالی ٢٠٠٥
  • کتێبی دەروندروستی نوسینی دکتۆر مستەفا وەرگێرانی سەلاح سەعدی