دەروازە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

ترانسجێندەر یان گوێزانەوەی جێندەر (بە ئینگلیزی: Transgender) ئەو کەسانەی ناسنامە جێندەرییەکەیان یان دەربڕیینە جێندەرییەکەیان جیاواز ترە لەگەل ئەو جێندەرەی لە کاتی لەدایکبوون بۆیان دیاریکراوە.

لە ئێستادا زاراوەی ترانسجێندەر دەگەڕێتەوە بۆ کەسێک کە ناسنامە جێندەرییەکەیان یان شێوازی دەربڕینە جێندەرییەکەیان لەگەڵ ئەو ڕەگەزە یەکناگرێتەوە کە کۆمەڵگا پێشبینی بۆدەکات کە پزیشک بەپێی ئەو سێکسەی لەکاتی لەدایکبوون دەیبینێت ڕەگەزێکی بۆ دەستنیشان دەکات. ھەندێک لە کەسانی ترانسجێندەر حاڵەتی نائارامی جێندەریان دەبێت کە بەمانای نائارامی دێت لەم جێندەرەی بۆیان دیاری کراوە لەگەڵ ناسنامە جێندەرییەکەی یەک ناگرێتەوە، کە نائارامیی جێندەری بە زۆری لە منداڵی ڕوودەدات، بەڵام ھەندێک کەس لەوانەیە تا ھەرزەکاری ھەستی پێنەکەن یان دوای ھەرزەکاری یان زۆر زیاتر. لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت کەسانی ترانسجێندەر پێویستیان بە کردنی چەن شتێک دەبێت (نموونە: گۆڕینی ناو بە شێوەی یاسایی، گوێزانەوەی جێندەر بە شێوەیی یاسایی) کردارە پزیشکییەکان بۆ ترانسجێندەر (چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆن، یان کۆنتڕۆلی ھۆرمۆنی) و (نەشتەرگەری پزیشکی: وەک چارەسەری دانانەوەی جێندەری بە گشتی) ئەوە گرنگە کە بزانین ناسنامەی جێندەری جیاوازە لە دەربڕینی جێندەری کە ناسنامەی جێندەری بریتییە لە ھەست پێکردنی کەسێک بۆ جێندەرەکەی.
خوێندنەوەی زیاتر...