مارتا ڤیەرا دا سیلڤا (لەدایکبووی ١٩ی شووباتی ١٩٨٦) یاریزانی تۆپی پێیی بەڕازیلی-سوێدییە، کە یاری بۆیانەی ئۆرلاندۆ پراید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی بەڕازیل دەکات لەھێڵی ھێرشبردن. بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، گۆڵکاری مێژویی جامی جیھانیی ژنانە. یەکەم یاریزانە لە ھەردوو ڕەگەز، بتوانێت گۆڵ لە پێنج جامی جھانیی فیفا تۆماربکات، لە ساڵی ٢٠١٩، کریستین سینکلێر ھەمان شتی کردەوە. زۆرجار مارتا بەباشترین یاریزانی ژنان لە مێژوودا ناوی دەھێنرێت. ئەو شەش جار بۆتە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفا (پێنج جاریان لەسەریەک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠)، کۆتاجاریش لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو خەڵاتەی وەرگرت. مارتا یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل بووە لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨، کاتێک ھەڵبژاردەکەی توانی مێدالیای زیو بباتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤، خەڵاتی تۆپی زێڕین (گۆڵدن بۆڵ)ی بردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی جیھانی ژنان.

زیاتر...