دەروازە:پارێزگای سنە/زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای سنە/١

زانکۆی کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانکۆی پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە. ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی ئاکادێمیک، زانکۆی کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانکۆکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون. ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دا، وەکوو یەکەمین زانکۆی ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە.

زیاتر...