شەڕی ناوخۆی لوبنان (بە عەرەبی: حرب أهلیة لبنانیة) شەڕێکی ناوخۆیی هەمە لایەنە لە لوبنان بوو کە لە ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٩٠ درێژەی هەبوو و نزیکەی ١٢٠ هەزار قوربانی لێکەوتەوە. تا ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٧٦ هەزار کەس ئاوارە بوون و لە ئەنجامی ئەم جەنگەدا ملیۆنێک کەس لوبنانیان بەجێهێشت. پێش جەنگ لوبنان وڵاتێکی فرە مەزهەبی بوو. زۆربەی سوننەکان و مەسیحییەکان لە شارە کەناراوەکان و شێعەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشوور و دۆڵی بیقاع لە ڕۆژهەڵات و دروزی و مەسیحی لە ناوچە شاخاوییەکان بە زۆری نیشتەجێ بوون. حکومەتی لوبنان لەلایەن نوخبەیەکی بەرچاوی مەسیحیە مارۆنییەوە بەڕێوەدەچوو. پەیوەندی نێوان سیاسەت و ئایین لە ماوەی فەرمانەکانی فەرەنسا بەسەر لوبناندا لە ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٤٣و پێکهاتەی پەرلەمان لە بەرژەوەندی باڵادەستی دانیشتوانی مەسیحیدا دامەزرا.

زیاتر...