دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/وتاری ھەڵبژێردراو/٦

کۆنفلیکت: گلۆوبل تێرۆر یان کۆنفلیکت: گلۆوبل ستۆرم (بە ئینگلیزی: Conflict: Global Terror (پێشی دەوترێت Conflict: Global Storm)) گەمەیەکی ڤیدیۆییی تەقەکەری تەکتیکییە کە لەلایەن پیڤۆتاڵ گەیمز و بە ھاوکاریی ئێس-سی-ئای گەیمز و ٢کەی گەیمزەوە بۆ پلەیستەیشن ٢، ئێکسبۆکس، مایکرۆسۆفت ویندۆز و مۆبایل بەرھەمھێنراوە. ئەمە بەشی چوارەمە لە زنجیرەی کۆنفلیکت. کارەکە تیشک دەخاتە سەر چینێکی ھەڵبژاردەی خێرا وەڵامدەرەوەی یەکەی ھێزە تایبەتییەکان، بە بەکارھێنانی چوار ئەندامە ڕەسەنەکەی زنجیرەی دیزێرت ستۆرم و ئەندامێکی نوێ. بڕادلی، فۆولی، کانرز، جۆونز و شێرمن دەبێت زاڵبن بەسەر تیرۆرستەکاندا کە بەسەر زۆر وڵاتی جیاوازدا دابەشبوون، کە بریتین لە کۆلۆمبیا، کۆریای باشوور، ئوکراینا، میسر، فلیپین و کەشمیر.

زیاتر...