دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

فاشنی ڤیکتۆریایی پێکھاتووە لە تێکەڵەیەکی شێوازی پۆشاک و خواستی چاندی ئینگلیزی کە لە ئیمپراتۆریەتیی بریتانی و شانشینی یەکگرتوو سەری ھەڵداوە و پەرەی پێ دراوە لە سەردەمی سەردەمی ڤیکتۆریا، کە ١٨٣٠ەکان بۆ ١٩٠٠کان دەگرێتەوە. ئەم ماوەیە زۆرێک گۆڕانکاری بە خۆوە بینی لە ڕوانگەی فاشنەوە، لەوانە گۆڕانی شێوازی پۆشاک، تەکنۆلۆژیای فاشن و شێوازی دابەشکردنیش. چەند جووڵانەوەیەک لە بیناسازی و وێژە لەگەڵ ھونەری سۆمایی و شێوەکاری، لە پاڵ گۆڕانی بیر و ڕای خەڵکی لەسەر ڕۆڵە جێندەرییەکان، ھەموو بوونە کاریگەرییەک لەسەر فاشن. لەژێر حوکمی شاژن ڤیکتۆریادا، ئینگلتەرا ماوەیەک لە بووژانەوەی ئابووری و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیایی بەخۆوە بینی. بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵی ئامێرەکانی دوورین لە ١٨٥٠کاندا لەگەڵ بەرھەم ھاتنی ڕەنگی قژ بوونە ھۆی سەرھەڵدانی گۆڕانکاری مەزن لە فاشندا. لەم دەمەدا پۆشاکەکان خێراتر و ھەرزانتر دەدووردران. پێشکەوتن لە چاپکردن و دەرچوونی گۆڤارە فاشنەکان وای کرد کە کۆمەڵگە بە گشتی بەشداری بکەن لە فاشن، کە بووە ھۆی کردنەوەی مارکێتی بازرگانیی گەورە و بڵاوکردنەوەی ڕێکلام. لە سەرەتای پێشکەوتنی بەرھەمھاتنی پۆشاکەوە ھەتاکوو ١٩٠٥، پۆشاکەکان بە زۆری لە کارگەکاندا بەرھەم دەھێندران و زۆرجاریش لە فرۆشگەی گەورەدا دەفرۆشران، بەم شێوەیەش لەم ماوەیەدا ڕێژەی خێزانە ئاست مامناوەندەکان کە سوودیان لە شۆڕشی پیشەسازی دەبینی زیادی کرد و ھەروەھا گرنگییەکی زیاتر بە مافی کڕیاران دەدرا.

زیاتر...