دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/١٨

کۆماری ئێلسالڤادۆر یان ئەلسەلڤادۆر (بە ئیسپانی: República de El Salvador، بە واتای «کۆماری فریادڕەس» [re'puβlika de el salβaˈðoɾ]) بچووکترین و چڕترین وڵاتی ئەمریکای ناوەڕاستە. پایتەختی وڵاتەکە بریتییە لە سان سەلڤادۆر کە گەورەترین شاریەتی، ھەروەھا سانتا ئانا و سان میگێل ناوەندی ڕۆشنبیری و بازرگانی گرنگن لە وڵاتەکە و لە ئەمریکای ناوەڕاست. ئەلسەلڤادۆر لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ زەریای ھێمن و لە باکوورەوە گواتیمالا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھۆندووراس. ڕۆژھەڵاتترین ناوچە لە کەنارەکانی کەنداوی فۆنسیکا لە دەریای نیکاراگوا دایە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ٦،٦٠٢،٣٧٠ کەسە.

زیاتر...