کتێبی دەربارەی ئازادی (بە ئینگلیزی: On Liberty) بەرھەمێکی فەلسەفی فیلەسوفی ئینگلیزی جۆن ستیوارت میڵە کە لە یەکەمەوە وای دانابوو وەک وتارێکی کورت بینووسێت. ئەم کارەی کە لە ساڵی ١٨٥٩ دا بڵاوکراوەتەوە پیشاندەری بنەمای ڕەوشتی گونجاوە لەسەر کۆمەڵگە و دەوڵەت لەلای جۆن ستیوارت.

دەربارەی ئازادی
نووسەرجۆن ستیوارت میل
وڵاتبریتانیا
زمانئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٨٥٩
جۆری کتێبچاپی
323.44
LC ClassJC585
Textدەربارەی ئازادی at Wikisource

میڵ ھەوڵی دەدا کە پێوەرەکان بچەسپێنێت لە نێوان دەسەڵات و ئازادی دا. جەختی دەکردەوە لە گرنگی تاکەکەس و وەک مەرجی سەرەکی دادەنا بۆ گەیشتن بە ئاستە بەرزەکانی دەسەڵات. کتێبەکەی دەربارەی ئازادی بەرھەمێکی کاریگەر و پەسەندکراوبوو لەلای خەڵکی بەڵام بێ ڕەخنە نەبوو. ھەندێک ڕەخنە و ھێرشیان دەکردە سەر بەھۆی زیاد لە پێویست ڕوونی دیدگای نووسەر و ھەندێکی دی ڕەخنەیان لێ دەگرت لەسەر ناڕوونیەکەی.

بیروڕاکانی ناو کتێبەکە وەک بنچینەیەکی سەرەکی بۆچۆنی سیاسی ئازادڕەوی دادەنرێت و لەیەکەمین چاپیەوە ھەتا ئێستا بەشێوەیەکی بەردەوام لێی چاپ دەکرێت.

تاوەکو ڕۆژی ئەمرۆمان چاپێک لەم کتێبە پێشکەش دەکرێت بە سەرۆکی حیزبی دیموکراتی لیبراڵی بەڕیتانی وەک نیشانەیەکی پلەداری و ھەروەھا چاپێک پێشکەش دەکرێت بە سەرۆکی حیزبی ئازادڕەوەکان (لیبڕاڵی).

ھاوسەرەکەی میڵ (ھاریت تایلەر) کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر بیروڕاکانی کتێبەکەی دەربارەی ئازادی و بەشێکی گەورەی کتێبەکەی تەواوکرد دوای مردنی ھاوسەرەکەی و دوای ماوەیەکی کەم ھەستا بە چاپکردنی.

دوای گیان لە دەستدانی کتووپڕی ھاوسەرەکەی لە ساڵی ١٨٥٨ دا بە ماوەیەکی کەم کۆتا ڕەشنووسی کتێبەکە تەواو بوو. میڵ دەیویست بێ ھیچ دەستکاریەک لە نووسینەکان دەقەکە وەک خۆی بڵاوبکاتەوە یەکسەر دوای گیان لە دەست دانی ھاوسەرەکەی وەک ڕێزلێنان و یادەوەریەک.

لە کۆتایی دا کتێبی دەربارەی ئازادی لە ساڵی ١٨٥٨ دا بە چاپ گەیەنرا و یەکێک بوو لە کاریگەریترین کتێبەکانی نووسەر میڵ.

بۆچوونی کتێبەکە بە شێوەیەکی گشتی دەستکاری

جۆن ستیوارت میڵ دەست دەکات بە کردنەوەی کتێبەکە بە گفتووگۆکردن لەسەر ملمڵانێی مێژووی نێوان دەسەڵات و ئازادی و ناوبردنی حکومەت بە داپلۆسێنەر کە پێیان وایە دەبێت دەست بگرن بەسەر ئازادی تاکەکانی کۆمەڵگەدا.

سەڕەرای ھیوا مەزنەکانی سەردەمی ھاوچەرخ. میڵ پێی وایە کە بەڵێنەکانی دیموکراسی نموونەی نەبراوەتە سەر وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا. بەھۆی ئەوەی کە، یەکەم: تەنانەت بە ھەبوونی دیموکراسی دادوەرەکان ھەمیشە لە ھەمان ئاست و ژیری کەسە دادگای کراوەکان دا نەبوون. دووەم: مەترسی چەوساندنەوە ھەیە لەلایەن زۆرینەوە، کە زۆرینە زوڵم دەکەن لەو ئازادیەی کەمینەکان بۆیان دەستەبەر کراوە لەلایەن دیموکراسیەتەوە وە ئەو مافەی ھەیانە بۆ گەیشتن بە ئاواتە ڕەواکانی خۆیان.

میڵ پێی وایە کە سەرکوت کردنی زۆرینە خراپترە لە سەرکوتکردنی حکومەت چونکە سەرکوت کردنی زۆرینە تەنھا لە لایەنی سیاسیەوە نییە. دەکرێت تاکێک بپارێزرێت لە کەسێکی دەسەڵاتدار بەتەنھا بەڵام قورسە ھەمان تاک بپارێزرێت لەسەر بۆچوونی سەرکوت کەرانە و ھەستی زۆرەملیی. بۆچوونە زۆرینە و دەسەڵاتدارەکان بنچینەی یاسا کارپێکراوەکانی ناو کۆمەڵگە دەبن و بۆیە ھیچ مسۆگەرییەک نییە لە یاسادا دژی سەرکوت کردن لەلایەن زۆرینەوە.

میڵ بەڵگە بۆ وتەکانی دەھێنێتەوە بەوەی کە:ڕای زۆرینە ئەگەری ھەیە ڕاست نەبێت. بەھانەی بۆچوونێک لەسەر ڕەوشتێکی دیاریکراو تەنھا پیشاندەری ڕای ئە کەسەیە. لە کاتی دەنگدان دا لەسەر بابەتێکی دیاریکراو، خەڵکی یان ھاوڕا دەبن لەگەڵی دا یان دژی دەبن و ڕێژە زۆرینەکە باڵادەست دەبن بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوان لەسەر حەقن. بەپێی ئەم لێکدانەوەیە بۆ حکومەتەکانی پێشووتر میڵ تاکە مەرجێک دادەنێت بۆ چەسپاندنی ئازادی کەسەکان، ئەویش بریتییە لە: تاکە ھۆکارێک کە مامەڵەکردنی ھێزانە ڕەھا دەکات لەسەر ویستی ھەر تاکێکی کۆمەڵگەی ھاوچەرخ بریتییە لە دوورکەوتنەوەی زیان لەوانی دیکە. بەرژەوەندی تاکەکەسی چ جەستەی بێت یان ھەڵسوکەوت ھیچ بەھانەیەکی ڕەھای نییە بۆ ئەو جۆرە کارە، تاک دەبێت خاوەنی شکۆمەندی خۆی بێت ھەم لە ڕووی جەستەی و ھەم لەڕووی بیرەوە.[١][٢]

چاپەکانی کتێبەکە دەستکاری

  • دەربارەی ئازادی، ژمارەی جیھانی یەکگرتووی کتێبەکە (1-59986-973-X)
  • دەربارەی ئازادی و ئافرەت، ژمارەی جیھانی یەکگرتووی کتێبەکە (0-141-44147-X)
  • نووسینە سەرەکیەکانی جۆن ستیوارت میڵ دەربارەی ئازادی و ئافرەت و گونجاوی، ژمارەی جیھانی یەکگرتووی کتێبەکە (٠-٣٧٥-٧٥٩١٨-٢)

چاپە بەردەستاکانی سەر تۆری ئینتەرنێت

  • دەقی تەواوی کتێبەکی دەربارەی ئازادی لە ویکیپێدیا، لەبەرگیراوەی چاپی چوارەمی کتێبەکە ساڵی ١٨٦٩.
  • کتێبی دەربارەی ئازادی لەسەر ماڵپەری پرۆژەی گۆتنبێرگ.
  • کتێبی دەربارەی ئازادی لەسەر ماڵپەری فیدبووکس Feedbooks.
  • کتێبی دەربارەی ئازادی لەسەر ماڵپەری بارتیبلی Bartebly کە لەسەر چاپی بڵاوکراوەی ساڵی ١٨٦٩ وەرگیراوە.
  • کتێبی دەربارەی ئازادی، چاپی وەرگێردراو بۆ ئینگلیزی سەردەم لەسەر ماڵپەری ئیبووک Ebook، ژمارەی جیھانی یەکگرتووی کتێبەکە (9780906321638).
  • کتێبی دەربارەی ئازادی، کتێبی تۆمارکراوی دەنگی لەسەر ماڵپەری لیبریڤۆکس (LibriVox).
  • چاپی جویڵ ڤاینبێرگ کە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوونکراوەتەوە، لەسەر ماڵپەری کتێبخانەی ئەلکترۆنی زانکۆی برینستن بوونی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Mill "Autobiography" 1873
  2. ^ Wilson 2007, section: Life