دینۆ زۆف (بە ئیتالی: Dino Zoff؛ لەدایکبووی ٢٨ی شوباتی ١٩٤٢) گۆڵپارێزێکی پێشووی ئیتاڵیی مێژووی تۆپی پێ بوو. خاوەنی کۆمەڵێک ژمارەی پێوانای جیھانییە کە پێش ئەو ھیچ گۆڵپارێزێک تۆماری نەکردبوو، دیارترینیان پاراستنی گۆڵی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ ماوەی ١١٤٢ خولەک بەبێ گۆڵ، لە نێوان ئەیلوولی ١٩٧٢ تا حوزەیرانی ١٩٧٤.[١] بەشداری خولی ناوخۆیی ئیتاڵیا لەگەڵ چەندین یانەی ئەو وڵاتە، دیارترینیان ناپۆلی و یوڤێنتۆس، ھەروەھا نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئیتالیای کردووە لە ١١٢ یاری نێودەوڵەتی. لە ساڵی ١٩٨٢ توانی نازناوی جامی جیھانی فیفا بباتەوە و بووە بەتەمەنترین گۆڵپارێزە لە مێژوودا کە وەک کاپتنی ھەڵبژاردە پاڵەوانێتییەکەی بردەوە، ٤٠ ساڵ و ٤ مانگ و ١٣ ڕۆژ کاتێک بوونە پاڵەوان، ھەر خۆشی جامەکەی بەرزکردەوە.[٢] ٣٣٢ یاری لەسەریەک بۆ یانەی تۆرینۆ کرد و بۆ ماوەی یازدە وەرز لەسەریەک لە پێکھاتەی یانەکە بوو وەک چۆن ٩٠٣ خولەک یاری کرد بەبێ ئەوەی ھیچ گۆڵێکی لێ تۆمار بکرێت. بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی جامی جیھانی فیفا کردووە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دینۆ وەک گۆڵپارێز زۆر بەفیڕۆدانی کات بوو بەوەی زۆرترین کات تۆپەکەی لەی خۆی دەھێشتەوە و لەگەڵ یاریزانی ھێڵی بەرگری، دیارترین ئەوسیفەتەشی لە جامی جیھانی ١٩٨٢ بوو بەتایبەت کاتێک ھەڵبژاردەی ئیتاڵی لە پێشەوە بوو لە یارییەکانیان بەرامبەر بەرازیل و ئەرژەنتین لە قۆناغی دووەمدا، ئەمەش وای لە فیفا کرد یاسایەکی تایبەت بەو حاڵەتانە دابنێ بۆ ڕێگریکردن لە گۆڵپارێز بۆ دووبارە گرتنەوەی تۆپ کاتێک پاس دەدات بەیاریزانی خۆیان.[٣]

دینو زۆف
Dino Zoff at Juventus in 1972
Dino Zoff لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٨ی شوباتی ١٩٤٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٨٢ ساڵ)
Mariano del Friuli لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach، sports executive لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • (٢٠١٢)
  • Commander of the Order of Merit of the Italian Republic (١٩٨٢)
  • Grand Officer of the Order of Merit of the Italian Republic (٢٠٠٠)
  • Gold Collar for Sports Merit (٢٠١٧)
  • (١٩٨٢)
  • (١٩٦٨) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The best goalkeepers of all time – CNN.com". edition.cnn.com. Retrieved 2022-07-13.
  2. ^ technical. "63. Dino Zoff". My Football Facts (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-13.
  3. ^ الوفد. "دينوزوف .. الحارس الذى غير قانون الكرة". الوفد. Retrieved 2022-07-13.