دیناری سویسری عێراقی

دیناری سویسری (بە عەرەبی: دينار سويسري) دراوێکی عێراقی بوو کە پێش شەڕی کەنداوی ١٩٩٠ کاری پێدەکرا.

دیناری سویسری عێراقی
بانکی ناوەندی بانکی ناوەندیی عێراق
بەکارھێنەر(ان) عێراق
 کووەیت (١٩٩٠–١٩٩١)
Banknotes ۱4, ۱2, ١, ٥, ١٠, ٢٥ دینار (دراوی دیناری عێراقی کە پێش دەستپێکی جەنگی کەنداو دەرچووە، وێنەی سەرۆکی پێشووی عێراق، سەددام حوسێنی لەسەرە)

لەکاتێکدا ھۆکاری ناونانی بە «سویسری» نادیارە، بەڵام دوو ڕوونکردنەوەی ئەگەری ھەیە.

بانگەشەی ئەوە کراوە کە پلێتەکانی چاپکردنی دراوەکە لە سویس ھاتووە ھەرچەندە لە ڕاستیدا ئەو دراوانە لە بەریتانیا لەلایەن کۆمپانیای De La Rueەوە بەرھەم ھێنراون.[١] لەکاتێکدا ئەم بانگەشەیە بەربڵاوە، بەڵام سەرچاوەی ڕاستەقینەی پلێتەکان نادیارە چونکە ھیچ سەرچاوەیەکی نزیک لە دی لا ڕو یان بانکی ناوەندیی عێراق لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

دووەم ڕوونکردنەوەی ئەگەری ئەوەیە کە پێش شەڕی کەنداو، عێراق لە مێژوودا وڵاتێک بووە ھەڵاوسانی نزمیی ھەبووە، ھاوشێوەی سویسرا.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Institutions of Monetary Policy - The Ely Lecture 2004 - lecture by Mervyn King». www.bankofengland.co.uk (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Foote، Christopher (Summer 2004). «Economic Policy and Prospects in Iraq». The Journal of Economic Perspectives. 18 (3): 47–70. doi:10.1257/0895330042162395. {{cite journal}}: پارامەتری نەناسراوی |displayauthors= چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)