دیانا کارازۆن

گۆرانیبێژی کوردی ئوردنی

دیانا کەرەزۆن یان دیانا قەرەزۆن، گۆرانیبێژی پۆپستاری ناسراوی ئوردنە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٣ لە کووەیت لە دایک بووەو لە عەممانی پایتەخت ژیاوە. بنەماڵەی کارازۆن لە سووریاوە ھاتوون و دایکی بە رەسەنە کوردە.[١] [٢] لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە دیانا ھەرەباشترین گۆرانیبێژی ولاتی ئوردنە. لەلایەن شا و شاژنی ئوردن خەلاتکراوە. کاتێک تەمەنی بیست ساڵ بووە بەشداری لە بەرنامەی سوپەرستاری عەرەب کردو پلەی یەکەمی ھێنا. دواتر بەشداری لە فیلمێکی میسری بە ناوی "بەدەوی" کردووە و چالاکی تری دیکەی لە سەر ئاستی تەلەفزیۆن و سینەمادا ھەیە دواترینیان زنجیرەی تەلەفزیۆنی "نونە المڕژونە"‌یە. دوا ئەلبومی گۆرانیشی بۆ سالی ٢٠١١ بە ناوی "کژب علی" (درۆی لەگەل کردم). دیانا یەکجار سەردانی کوردستانی کردووە و بەشداری ئاھەنگێکی گۆرانی کردووە کە تابیبەت بووە بە پرۆژەیەکی ئیبراھیم تاتلیسس سالی ٢٠١٠.

ژێدەر دەستکاری

  1. ^ Famous Jordanian singer Diana Karazon has Kurdish roots
  2. ^ "Famous Jordanian singer Diana Karazon has Kurdish roots". ekurd.net. Retrieved 2023-05-24.

بەستەری دەرەکی دەستکاری