دۆگما، لە بەربڵاوترین مانادا، بەو بڕوایە دەوترێ کە خاوەنەکەی وێڕای ئەوە کە بەڵگەی دڵنیاکەرەوەی نییە بۆ ڕاستی و دروستییەکەی، حازریش نییە دەستی لێ ھەڵبگرێ. دۆگما دەتوانێ بڕوایەکی ئایینی بێ، دەشتوانێ ھەڵوێستێکی سیاسی یا فەلسەفی بێ. لە ھەموو حاڵەتەکاندا ئەو کەسەی پابەندیەتی، پێی خۆش نییە بە شێوەیەکی ئاقڵانە و لۆژیکییانە لەبارەیەوە وتووێژ بکات.[١]

وشەی دۆگما لە بنەڕەتدا لە وشەی یۆنانیی δόγμα -وە دێ کە بە مانای ڕا و داوەری و باوەڕە.[٢] لە فەرھەنگە کوردییەکاندا وشەکانی بیرگرساوی،[٣] وشکەباوەڕی و، باوەڕگرژی[٤] -ی بۆ پێشنیار کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Dogma", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-10-10, retrieved 2023-11-05
  2. ^ "dogma | Etymology, origin and meaning of dogma by etymonline". www.etymonline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-11-05.
  3. ^ بەرامبەر بە «جزم اندیشی»ی فارسی، فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان.
  4. ^ سەجادی, بەختیار. فەرھەنگی زاراوەی ڕەخنەیی. ماڵی وەفایی.