دۆن کیشۆت یان دۆن کیخۆت (بە ئیسپانیایی: Don Quijote de la Mancha) ڕۆمانێکە کە بە دەستی نووسەری بەناوبانگی ئیسپانیایی سێرڤانتێس نووسراوە. پاڵەوانی ئەم داستانە ناوی دۆن کیشۆتە و ڕۆمانەکە سەبارەت بە ئەو و سانچۆی نۆکەری و ئەو ڕووداوانەیە کە بۆیان پێش دێت. دۆن کیشۆت دەیەوێ ڕیشەی ستەم و ناڕاستی وشک بکا و جیھان بەرەو دادپەروەری ببات. ڕۆمانی دۆن کیشۆت یەکێ لە پڕفرۆشترین کتێیەکانی وێژەی جیھانە. بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە لەساڵی ١٦٠٥ بڵاوکرایەوە، بەشی دووەمیشی لەساڵێ ١٦١٥ بڵاوکرایەوە.

دۆن کیشۆت
پەڕەی ناونیشانی ڕۆمانی دۆن کیشۆت، چاپی یەکەم ١٦٠٥
نووسەرسێرڤانتێس
وڵاتئیسپانیا
زمانئیسپانی
چەشنڕۆمان
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
۱٦۰٥ (بەشی یەکەم)
ژپنک (ISBN)978-0-19-953789-1

سەرچاوە دەستکاری

  1. Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc., USA.
  1. ویکیی ئینگلیزی: ئەیلوولی ٢٠١٤