دۆنگمیۆنگی گۆگۆریۆ

پاشا دۆنگ میۆنگ (٥٨ی پێش زایین تا ١٩ی پێش زایین | ماوەی فەرمانڕەوایی ٣٧ی پێش زایین تا ١٩ی پێش زایین). وە هەروەها دەناسرێت بە دۆنگمیۆنگ سیۆنگھوانگ (بەهانگۆل: 동명성왕 | بەهانجا: 東明聖王) کە بەمانای پاشای ڕۆژهەڵاتی پیرۆز دێت، وە دەناسرێت بە ناوی لەدایک بوونییەوە جومۆنگ (بەھانگۆل: 주몽، بەھانجا: 朱蒙) ئەو دامەزرێنەر و پاشای گۆگۆریۆیە لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا کە توانی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکات.

دۆنگمیۆنگی گۆگۆریۆ
فەرمانڕەوایی٣٧ی پێش زایین - ١٩ی پێش زایین
جێگرپاشا یوری
ھاوسەریەکەم ھاوسەر: خاتوو یی دووەم ھاوسەر: سۆ سیۆ-نۆ
باوکهێ مو-سو
دایکیۆھوا
لەدایکبوون٥٨ی پێش زایین
مردن١٩ی پێش زایین (تەمەن ٣٩)
ناشتنپیۆنگیانگ
دۆنگمیۆنگی گۆگۆریۆ
Hangul동명성왕 یان 동명왕
Hanja東明聖王 یان 東明王
Birth name
Hangul고주몽 یان 추모
Hanja高朱蒙 یان 鄒牟

فەرمانڕەوایی دەستکاری

لە ٣٧ی پێش زایین جومۆنگ و دووەم ھاوسەری سۆسۆنۆ گۆگۆریۆیان دامەزراند و بوون بە یەکەم پاشا و شاژن. لە ماوەی ھەمان ساڵدا پاشا سۆنگیانگی پیریو خۆی بەدەستەوەدا دوای وەرگرتنی ھاوکاری زاڵبوون بەسەر ھۆزی مۆھی و داگیری کرد. لە ٣٤ی پێش زایین، بە درێژایی دروست کردنی کۆشک، یەکەم پایتەختی گۆگۆریۆ شاری جۆڵبۆن، تەواو بوو. دوای چوار ساڵ، لە ٢٨ی پێش زایین، جومۆنگ، ژەنەڕاڵ پوو وای یۆم بۆ داگیرکردنی باکووری، ئۆکجی دیاریکرد. لە ماوەی ھەمان ساڵ، دایکی جومۆنگ، خاتوو یۆھوا مرد لە کۆشکی دۆنگبویۆ.

جومۆنگ نێردراوێکی نارد و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر دیاری بۆ پاشا گیموا لە سوپاسگوزاری بۆ پاشا گیموا. لە ١٩ی پێش زایین، یەکەم ھاوسەری جومۆنگ خاتوو (یی)، ڕۆشت لە دۆنگبویۆ لەگەڵ کوڕەکەی یوری بۆ گۆگۆریۆ، لەو کاتەدا ھاوسەری دووەمی جومۆنگ سۆ سیۆ-نۆ شاژن بوو. کاتێک خاتوو یی و یوری گەیشتنە گۆگۆریۆ، سۆسۆنۆ نازناوی شاژنی گۆگۆریۆی پێدرا دوای ھەستکردن بەوەی کە جومۆنگ یوری ئەکاتە جێنشین بڕیار ئەدات کە گۆگۆریۆ جێ بھێڵیت، سۆ سیۆ-نۆ لەگەڵ ھەردوو کوڕەکەی و ھەندێک لە شوێنکەوتوانی وە سەرکردایەتییان کرد و ڕۆشتن بۆ باشوور لە نیمچەدوورگەی کۆریا، کە ئێستا ئەکاتە کۆریای باشوور. لەوێ بایکجیان دامەزراند. جومۆنگ یەکەم کوڕی ھەڵبژارد یوری وەک جێگرەوەی تەختی پاشایەتی گۆگۆریۆ.

خێزان دەستکاری

  1. یوری پاشا یوری
  1. بیریو
  2. ئۆنجۆ (پاشا ئۆنجۆ)

سەرچاوە دەستکاری

دۆنگمیۆنگی گۆگۆریۆ
مردووە: ١٩ی پ.ز
ناونیشانی پاشاکان
ناونیشانی نوێ پاشای گۆگۆریۆ
٣٧ی پ.ز - ١٩ی پ.ز
جێگر
یوری