ئۆنجۆ (بە ھانگۆل: 온조왕؛ بە ھانجا: 溫祚王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ساڵی ٢٨ی زایینی مردووە، ماوەی فەرمانڕەوایی (لە ١٨ی پێش زایین تا ٢٨ی دوای زایین)[١]، پاشا و دامەزرێنەرـی بایکجی بوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا.[٢] بەپێی کتێبی سامگووک ساگی، ئەو پێشینانی ھەموو پاشاکانی بایکجی بوو.

پاشا ئۆنجۆ
ئیۆرا
وێنەی پاشا ئۆنجۆ
پاشاکانی بایکجی
فەرمانڕەوایی١٨ی پێش زایین - ٢٨ی زایینی
تاج لەسەر نان١٨ی پێش زایین
پێشوودامەرێنەری شانسین
جێگرداروی بایکجی
منداڵ(ەکان)بویۆ
بویۆ دۆکجوا
خێزانبویۆ
خانەدانبایکجی
باوکئوتای or دۆنگمیۆنگ
دایکسۆ سیۆ-نۆ
لەدایکبوونبویۆ ئۆنجۆ/ئیونجۆ
٣٦ پێش زایین (مەزەندەکراو)
شانشینی بویۆ
مردن٢٨ی زایینی
ویریسیۆنگ
ئۆنجۆی بایکجی
Hangul온조 어라하
Hanja溫祚 於羅瑕

ئۆجۆ، سێیەم کوڕی پاشا دۆنگمیۆنگ (جومۆنگ)، دامەزرێنەری شانشینی باکووری کۆریا، گۆگۆریۆ.[٣] زڕبرا بچووکی یوری بوو، کە بووە دووەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆ، وە برا بچووکی بیریو ویلایەتەکی بنیاتنا لە ئینچۆن.[٤]

دامەزراندن و ھەڵکشان

دەستکاری

دۆنگمیۆنگ سێ کوڕی ھەبوون: یوری، بیریو، وە ئۆنجۆ. کاتێک یوری، لەدایکبوو لە دۆنگمیۆنگ لە ھاوسەری پێشووی لە بویۆ. ھات بۆ گۆگۆریۆ و بوو بە شازادەی جێنشین. بیریو و ئۆنجۆ چوون بۆ باشوور شانشینی خۆیان دامەزراند.[٥] بە پێی کتێبی سامگووک یوسا. بیریو شانشینی خۆی دامەزراند لە (ئینچۆن - 미추홀/彌鄒忽). بەڵام بەردەوام نەبوو.[٦] خەڵکی بیریو پەیوەندیان بە (سیپجی) کرد دوای ئەوەی بیریو مرد، دوای ئەوە ئۆنجۆ ناوینا بە بایکجی. دوای ئەوە، پایتەختی بایکجی بەرەو باشووربرا لە (ھابووک وێریسیۆنگ) چونکە ماگال ئەکەوێتە باکوور وە نانگنانگ ئەکەوێتە ڕۆژھەڵات.[٧] ھەردووک پایتەختەکە ئەکەونە سێئولـی ئێستا. لە ٣ی پێش زایین و ٨ی پێش زایین، ھۆزی ماگال ھێرشیان کرد لە باکوور، وە لە دووجار، ئۆنجۆ ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی سوپاکەی کرد و بردییەوە و داگیری کرد. لە ٥ی پێش زایین، ئۆنجۆ پایتەختی گواستەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت لە باشوو لە ڕووباری (ھان)، ناوەکەی گۆڕی بۆ (ھانام وێریسیۆنگ)، نێردراوێکی نارد بۆ پاشای ماھانی کۆنفیدڕاڵی پێی وت بۆ دوا کردەوەکانی.[٨]

مردن و جێگرەوەی

دەستکاری

ئۆنجۆ مرد بە ھۆکارێکی سروشتی لە ٢٨ی زایینی، لەماوەی ٤٨ ساڵی فەرمانڕەوایی. سەرکەوت بە ھۆی کوڕە گەورەکەی دارو. ئۆنجۆ بناغەیەکی پتەوی دروستکرد بۆ مانەوەی فەرمانڕەوایی بۆ ماوەی ٦٦٠ ساڵ و بوونی ٣١ فەرمانڕوایی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ info by the translators of Il-yeon: Samguk Yusa: Legends and History of the Three Kingdoms of Ancient Korea, translated by Tae-Hung Ha and Grafton K. Mintz. Book One, page 25. Silk Pagoda (2006). ISBN 1-59654-348-5
  2. ^ Gina Barnes, «State Formation in Korea: Emerging Elites», p.13, Routledge, 2013, ISBN 1136840974
  3. ^ Martin Zatko. «The Rough Guide to Seoul», p.170, Penguin, 2011, ISBN 1405381027
  4. ^ Yŏng-jun Chʻoe, «Land and Life: A Historical Geographical Exploration of Korea», p.258, Jain Publishing Company, 2005, ISBN 0895818353
  5. ^ Jinwung Kim, «A History of Korea: From "Land of the Morning Calm" to States in Conflict», p.38, Indiana University Press, 2012, ISBN 0253000785
  6. ^ Jinwung Kim, «A History of Korea: From "Land of the Morning Calm" to States in Conflict», p.38, Indiana University Press, 2012, ISBN 0253000785
  7. ^ Jinwung Kim, «A History of Korea: From "Land of the Morning Calm" to States in Conflict», p.38, Indiana University Press, 2012, ISBN 0253000785
  8. ^ Jinwung Kim, «A History of Korea: From "Land of the Morning Calm" to States in Conflict», p.38, Indiana University Press, 2012, ISBN 0253000785
ئۆنجۆی بایکجی
خوێندکاری لقی خێزانی گۆ
مردووە: ٢٨ی زایینی
ناونیشانی پاشاکان
ناونیشانی نوێ پاشای بایکجی
١٨ پێش زایین – ٢٨ی زایینی
جێگر
دارو