داروی بایکجی
پاشا "دارو"ی بایکجی، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٧٧ی زایینی مردووە، دووەم فەرمانڕەوای شانشینی بایکجیبوو، کە یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا. ماوەی فەرمانڕەوایی لە نێوان ساڵانی ٢٩ی زایینی تا ٧٧ی زایینی بوو.
داروی بایکجی | |
Hangul | 다루왕 |
---|---|
Hanja | 多婁王 |
پوختە
دەستکاریکوڕە گەورەکەی پاشای دامەزرێنەر ئۆنجۆ بووە و لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا بووەتە میراتگری تەختی پاشایەتی، لە ساڵی ٢٨دا لەگەڵ مردنی ئۆنجۆ بووە پاشا کە ٤٦ ساڵەی حوکمڕانی بووە. سامگووک ساگی تۆمار دەکات کە "پیاوێکی بەخشندە بووە و ئامادەیی و ڕێزی هەبووە".[١]
فەرمانڕەوایی
دەستکاریبەپێی سامگووک ساگی چەند شەڕیکی دژی هۆزی "ماگال" تۆمارکردووە لە ماوەی فەرمانڕەوایی دارو، ڕوون نییە کە ئەمە ئاماژەیە بۆ کێ، چونکە وا بیردەکرێتەوە کە هۆزەکانی مۆهی مانچوریایان لە باکووری ڕۆژئاوای شانشینی باکووری کۆریای گۆگۆریۆ داگیرکردووە، کە دوورە لە پایتەختی بایکجی (بەگشتی وا گریمانە دەکرێت لە ناوچەی سیئۆلی ئێستادا بووبێت). پێناچێت "مالگال" ئاماژە بە گەلی بویۆ بکات کە بایکجیان دامەزراندووە، هەروەها ئاماژە بە هۆزەکانی کۆنفیدڕاڵی ماهان کە لەلایەن بایکجیەوە ژێردەستە بوون.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Samguk sagi, Scroll 23
داروی بایکجی خوێندکاری لقی خێزانی گۆ مردووە: ٧٧ز
| ||
ناونیشانی پاشاکان | ||
---|---|---|
پێشوو ئۆنجۆ |
پاشای بایکجی بایکجی ٢٨ز - ٧٧ز |
جێگر گیرو |