جۆڵبۆن، شوێنێکی بچووک بوو ھۆزە کۆریەکان لە نیمچەدوورگەی کۆریا لە سەدەی یەکەمی پێش زایین.

لە ٣٧ی پێش زایین جومۆنگ ڕایکرد لە دۆنگبویۆ، بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە مردن لەسەر دەستی شازادەی جێنشینی دۆنگبویۆ، شازادە دایسو. دوای ئەوەی ڕایکرد جومۆنگ شانشینێکی نوێی دامەزراند لە ٣٧ی پێش زایین پێی ئەوترا گۆگۆریۆ لە ناوچەی جۆڵبۆن، ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ سۆسۆنۆ، کە کچی سەرۆک ھۆزی ئەو شوێنە بوو.

جۆڵبۆن یەکەم پایتەختی شانشینی کۆری گۆگۆریۆ بوو لە ماوەی (٣٧ی پێش زایین تا ٣ی دوای زایین). دووەم فەرمانڕەوا، یوری پایتەختی گواستەوە بۆ گونگنای سیۆنگ.

سەرچاوە دەستکاری