دڵشاد ڕەسووڵی :(نادیار-١٩٦٥) نووسەر ، چالاكی سیاسی ، پەخشاننووس ، لەنەتەوەی كورد بووە.

دڵشاد ڕەسووڵی

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

محەمەد عەبدولغەفوور بە ئەسڵ خەڵکی مەھابادە، لە شاری کۆیە گەورە بووە و خوێندوویە. خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

چووەتەوە بۆ ئەودیو، تێکەڵی کاری سیاسی بووە و بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی (ژ. ک). لە دەورانی حکوومەتی میللیی کوردستاندا لە مەھاباد، موعاوینی وەزارەتی فەرھەنگ بووە. پاش ڕووخانی حکوومەتەکە، ھاتووەتە ناوچەی پشدەر. ١٩٥٤ بووەتە میرزای بەردەستی سەلیم ئاغای گەرمکان.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول، ١٩٦٥ لە ھەلومەرجێکی نادیاری نائاساییدا کوژراوە.[١][٢]

نووسینەكانی دەستکاری

دڵشادی ڕەسووڵی، پەخشاننووسێکی بەھرەمەند بووە، نووسینی لە (گەلاوێژ، دەنگی گێتیی تازە، کوردستان)دا بڵاوە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8208
  2. ^ ئ ا ب پ ڕۆژنامەی "کوردستان"– مەھاباد ١٣٢٤-١٣٢٥ی ھەتاوی (١٩٤٦)، ل١٨.