دڵشاد سەعید
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
دڵشاد سەعید (لەدایکبووی ١٩٥٨) مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر و ژەنیارێکی کوردە.
ژیان
دەستکاریدڵشاد محەممەد سەعید ساڵی ١٩٥٨ لە دھۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا ھاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٧ بە پلەی نایاب پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ تیپی مۆسیقای دھۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە ڕێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی ڕۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی ١٩٨٤ تا ١٩٨٨ لە زانکۆی وێڵز ماستەری مۆسیقای وەرگرتووە. ئێستا لە نەمسا دەژیت و لەوێ مامۆستای مۆسیقایە.
بەرھەمەکان
دەستکاری- ئەلبۆمی ئاوازێ کوردی میلۆدیی کوردی بۆ کەمان
- ئەلبۆمی ئەڤینا سترانان بە دەنگی شەھریبانا کوردی
- پێشمەرگە و شنگال (٢٠١٥)