دژەکوردبوون یان دژەکوردی کە بە کوردۆفۆبیا ناسراوە، دوژمنایەتی، ترس، نالێبوردەیی یان ڕەگەزپەرستییە بەرامبەر بە گەلی کورد و کولتووری کوردی یان زمانی کوردی. کەسێک کە خاوەنی ئەو جۆرە ھەستانە بێت بە «کوردۆفۆبی» ناودەبرێت.[١]

ڕەگ و ڕیشە دەستکاری

دەستەواژەی «دژەکوردیزم» (anti-Kurdism) بۆ یەکەم جار لەلایەن (گێرارد چالیاند)ەوە داھێنراوە، کە بۆ وەسفکردنی ھەستی دژەکورد لە عێراق و تورکیا لە ماوەی ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا بۆ کۆتایی سەدەی بیستەم بەکاری ھێناوە. ھەستی زۆر دژەکوردبوون دەرئەنجامی ئەو ترسەیە کە تورک و عەرەب و فارسەکان ھەیانە بەرامبەر ئاواتی ناسیونالیستی کوردی بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ.[٢]

لە تورکیا بە فەرمی ناسنامەی کورد لەلایەن دەوڵەتەوە نکۆڵی لێ دەکرێت، کە دوای بە تورککردنی کوردان لە تورکیا ھەوڵی ئەوە دەدەن زمان و ناسنامەی کوردی لە دەستووردا نەناسرێت. ئاڵای کوردستان و فێرکردنی زمانی کوردی نایاسایی بوو تا ساڵی ٢٠١٣ ھەندێک پیت لەکاتی دەربرین قەدەغە بوون وەک (ێ، وو، ق، ژ. ڵ) چونکە تایبەتن بە زمانی کوردی بۆیە حکوومەت چەندین ئەلفوبێی چەواشەکاری دروست کردوون.[٣] حکوومەتی تورکیا بە فەرمی و دامەزراوەیی پەیرەوی ڕەگەزپەرستی دژی کورد کرد. بە بوودجەی ملیۆنان دۆلار پارەی دایە ئەکادیمییەکان بۆ دروستکردن و فێرکردنی ئەو تیۆریانەی کە نکۆڵی لە بوونی کورد دەکەن یان دەیشێوێنن. نموونەی ئەمانەش " تیۆری کورت - کارت " ە، کە دووپاتی کردەوە کە کورد تەنیا تورک بوون کە ناوی لە دەنگی " کورت - کارت " ەوە ھاتووە ئەو خەڵکەی دروستیان کردووە کاتێک بەناو بەفری باشووری ڕۆژھەڵاتی شاخاوی تورکیادا دەڕۆیشتن. دیپلۆماتانی تورک لەلایەن خزمەتگوزاریی نھێنی نەتەوەیییەوە فێرکران کە نە کورد و نە زمانی کوردی بوونیان ھەیە. کێنان ئیڤرێن، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی خۆپاڵاوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کرد پارت و گرووپە سیاسییە ناسیونالیستە جۆراوجۆرەکانی تورکیا بە سەرکەوتوویی کەمپینیان بە بەکارھێنانی ھەستی گشتی دژەکوردی خەڵکی تورکیا ڕاگەیاند. دەوڵەتی تورکیا ھەڕەشەی "تیرۆر" بۆ پاساوھێنانەوە بۆ داگیرکاریی سەربازی بۆ سەر ناوچە کوردییەکان بەکاردێنێت.[٤]

ھەستی دژەکوردی لە کاتی پێکھێنانی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە جیھانی عەرەبیدا زیادی کرد. کاتێک سووریا و عێراق و میسر ویستیان یەک بگرن و یەک وڵاتی یەکگرتووی عەرەبی دروست بکەن، جەمال عەبدولناسر سیاسەتی بەعەرەبکردنی پیادەکرد بە شکاندنی ناڕازییە سیاسییەکانی کورد لە سووریا و عێراق، سووریا بە فەرمی لەسەر بنەمای ھەمان سیاسەتی ناسیونالیستی عەرەبی، کۆماری عەرەبی سووریا بەردەوامە دژی کورد.[٥]

ھەستی دژەکوردی لە عێراقیشدا ھەیە کە دانیشتووانێکی زۆری کوردی تێدا ھەیە، بەڵام ترسناکی دژەکوردایەتی لە عێراق شێوەی جینۆساید و شاڵاوی ئەنفال و ڕاوەدوونانی فەرمی گرتووەتەوو سەدام حوسێن نموونەی ئەو سەرکردانەیە کە لەناخیدا بە وشەی کوردی خەمگین دەبێت، ھەرجی حکوومەتی ئێرانە بە (گورگە سپییەکە) ناسراوە کە بە ڕێگای شەکراو کوردەکان پەرتەوازە دەکات و لەناویان دەبات.[٦]

دۆخی ئێستا دەستکاری

 
ژنێکی تورکمانی تابڵۆیەکی بەرز کردووەتەوە دژی کوردانی کەرکووک کە دەڵێت ھیچ ھێزێک ناتوانێت کەرکووکی کورداندن بکات

کورد لە عێراق و سووریا بەھۆی بەشداریکردنیان لە جەنگی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) زیاتر کەوتنە سەرزاران. لە ئەنجامی زیادبوونی ھۆشیاری گەلی کورد سەبارەت بەو دژایەتییەی کە بەرامبەریان دەکرێت، دژەکوردایەتی بەرەو ھەڵکشان چوو. لە سووریا و عێراق بە ئاشکرا ھێرش دەکرێتە سەر ماڵ و فڕۆشگا کوردییەکان و بە ئاشکرا ئاڵای کوردستان دەسووتێنرێت، و لەکاتی ھەڵبژاردنەکانیش ھەر لایەنێک زۆرترین دژایەتی کورد بکات ئەوە زۆرترین دەنگ بەدەست دێنێت بە تایبەت لە عێراقدا.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ دا، دەنیز ناکیی کورد، بووە قوربانی ھێرشێک لە تورکیا. ناکی کە بۆ یانەیەکی تورکی یاری کردووە، لە کاتی کڕینی خواردن لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەلایەن کۆمەڵە تورکێکەوە ھێرشی کرایە سەر بە بیانووی ئەوەی لە ڕاگەیاندنی خۆیدا ئاشکرای کرد کە ئەو کوردە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشیدا پشتگیری خۆی بۆ ئەو گرووپە کوردیانە دەربڕی کە دژی چەتەکانی داعش دەجەنگن. ژمارەیەک لە ھێرشبەرەکان گوایە نەفرەتیان لێکردووە و پێش ئەوەی لێی بدەن و دەستی بریندار بکەن پەڕۆیەکی ڕەشیان لەچاوکردووە، بە «کوردێکی پیس» ناویان بردووە.[٧] ناکی لەو کاتەوە تورکیای بە جێ ھێشت و ڕووی کردە ئەورووپا و لەوێ بە نیازە درێژە بە پیشەی تۆپی پێی خۆی بدات.

ئەو بۆچوونە دژە کوردانەی تورک تا ئاستی نەخۆشی بەرز بووەتەوە. لە تورکیا وشەی کورد وەک سووکایەتییەک بەکار دەھێنرێت وەک " کاکۆ " و " ھەڤاڵ " کە لە کوردیدا دەستەواژەی ڕێز و خۆشەویستین بەڵام تورکەکان بە ئەنقەست ئەم دوو وشەیە بۆ میز و پیسایی بەکاری دێنن. کاریکاتێری ڕەگەزپەرستی نەشیاو دژی کورد دروست دەکەن، لە کاریکاتێرەکان کوردەکان سمێڵی ناشیرینیان ھەیە لەگەڵ جلوبەرگێکی شڕ و ناشرین.

حکوومەتی تورکیا گرنگی بە زمانی زازاکی دەدات وەک زمانێکی جیا لە کوردی ھەروەھا لە ڕێگای بانگخوازانی ئایینی مەزھەبداری سونی و شیعی دەخەنە ناو کوردەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ A People without a country: the Kurds and Kurdistan. Gérard Chaliand, Abdul Rahman Ghassemlou (Rev. and upd. ed ed.). London: Zed Press. 1993. ISBN 1-85649-194-3. OCLC 28577923. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)CS1 maint: others (link)
  2. ^ Yeğen, Mesut (1996). "The Turkish State Discourse and the Exclusion of Kurdish Identity". Middle Eastern Studies. 32 (2): 216–229. ISSN 0026-3206.
  3. ^ "Letters Q, W, And X Were Once Illegal in Turkey". www.amusingplanet.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-30.
  4. ^ Karaveli, Halil Magnus (2010). Reconciling statism with freedom: Turkey's Kurdish opening. Institute for Security and Development Policy, Silk Road Studies Program. Stockholm: Institute for Security and Development Policy. ISBN 978-91-85937-91-2. OCLC 727033930.
  5. ^ Kanra, Bora (2009). Islam, democracy and dialogue in Turkey: deliberating in divided societies. Farnham, England: Ashgate. ISBN 978-0-7546-9733-6. OCLC 498504818.
  6. ^ "خاتەمی بۆ بەشار ئەسەد: دەبێ وشیاربین بەرامبەر دروستبوونی دەوڵەتی کوردی". www.rudaw.net. Retrieved 2021-04-30.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "Footballer Deniz Naki flees Turkey for Germany after attack". BBC News (بە ئینگلیزی). 2014-11-06. Retrieved 2021-04-30.