دوورگەی مان دوورگەیەکی خۆبەڕێوەبەری وابەستەی تاجی بەریتانیایە لە دەریای ئێرلەندا لە نێوان بەریتانیا و ئێرلەندا . وەک یەکێک لە گەلانی سێلتیک و نیشتمانی مانکسییەکان ناسراوە، کە گرووپێکی نەتەوەیی خەڵکی سێلتیکن. وەک سەرۆکی دەوڵەت، چارڵی سێیەم نازناوی لۆرد/حاکمی ھەیە و لەلایەن جێگری حاکمەوە نوێنەرایەتی دەکرێت. حکومەتی بەریتانیا بەرپرسیارە لە بەرگری سەربازی دوورگەکە و ھەروەھا نوێنەرایەتی دەکات لە دەرەوەی وڵات.[١]

دوورگەی مان
بە ئینگلیزی: Isle of Man
بەشێکە لەBritish Islands، Celtic nations، ئەورووپای باکوور
دامەزران١٠ی ئایاری ١٧٦٥
ناو بە زمانی فەرمیIsle of Man، Mannin
کورتەناو🇮🇲
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی، Manx
سروودی نیشتمانیArrane Ashoonagh Vannin
دروشمQuocunque Jeceris, Stabit، Wohin du es auch wirfst, es wird stehen، Whithersoever you throw it, it will stand، Където и да го хвърлиш, ще стои
کیشوەرئەورووپا
وڵاتدوورگەی مان
پایتەختDouglas
ناوچەی کاتیUTC+00:00، Europe/Isle_of_Man
ناوچەی جوگرافیدەریای ئیرلەند
پۆتانی شوێن٥٤°١٤′٦″N ٤°٣١′٣٠″W
Coordinates of easternmost point٥٤°١٧′٤٣″N ٤°١٨′٢٨″W
Coordinates of northernmost point٥٤°٢٥′٥″N ٤°٢١′٥١″W
Coordinates of southernmost point٥٤°٣′١٢″N ٤°٣٧′٢٩″W
Coordinates of westernmost point٥٤°٣′٥٣″N ٤°٤٧′٤٠″W
بەرزترین خاڵSnaefell
Office held by head of stateLord of Mann
سەرۆکی حکوومەتچارڵسی سێیەم
نووسینگەی بەڕێوەبردنChief Minister of the Isle of Man
سەرۆکHoward Quayle
Executive bodyIsle of Man Government
ئەنجومەنی یاسادانەرTynwald
Diplomatic relationکۆماری ئیرلەند
ئەندامیMan and the Biosphere Programme
دانیشتووان٨٣٬٣١٤
دراوپاوەندی ستەرلینگی، Manx pound
Driving sideleft
Electrical plug typeBS 1363
زمانەکانزمانی ئینگلیزی، Manx
ڕووبەر٥٧٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.gov.im/
پاوانی ئینتەرنێتی.im
وەسفی ئاڵاflag of the Isle of Man
وەسفی نیشانCoat of arms of the Isle of Man
Geography of topicgeography of the Isle of Man
ئابووری بابەتeconomy of the Isle of Man
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of the Isle of Man
UNESCO Biosphere Reserve URLhttp://www.unesco.org/new/en/member-states/single-view/news/20_sites_added_to_unescos_world_network_of_biosphere_reserve/#.Vz2ShpN94UE
کۆدی تەلەفۆنی وڵات+44
Emergency phone number112، 999
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلGBM
Map

ئەم دوورگەیە لە پێش ساڵی ٦٥٠٠ پێش زایینەوە بە دانیشتوو دادەنرێت. کاریگەری کولتووری گەیلیک لە سەدەی پێنجەمی زایینی دەستی پێکرد، کاتێک مژدەدەرە ئێرلەندییەکان دەستیان کرد بە نیشتەجێکردنی دوورگەکە لەسەر بنەمای فێرکارییەکانی قەشە پاتریک، تاکو زمانی مینک کە لقێکە لە زمانەکانی گاودایک دەرکەوت. لە ساڵی ٦٢٧ شا ئێدوین لە نۆرسەمبریا دەستی کرد بە داگیرکردنی دوورگەی مان و زۆربەی ناوچەی مێرسیا. لە سەدەی نۆیەمدا باکوورییەکان شانشنی تالاسۆکراسییان دامەزراند، کە دوورگەی مانی لەخۆگرتبوو. ماگنوس بێرفوت، پاشای نەرویج لە ساڵی ١٠٩٣ تا ١١٠٣، لە نێوان ساڵانی ١٠٩٩ بۆ ١١٠٣ وەک پاشای شانشینی دوورگەکان کاری کردووە.[٢] لە ساڵی ١٢٦٦ شا ماگنوسی شەشەمی نەرویژ بەپێی پەیمانی پێرس تەختی پاشایەتی خۆی لە دوورگەی مان فرۆشت بە ئەلێکساندەر سێیەمی سکۆتلەندا. دوای ماوەیەک لە فەرمانڕەوایی یەک لە دوای یەک لەلایەن پاشاکانی سکۆتلەندا و ئینگلتەرا، دوورگەکە لە ساڵی ١٣٩٩دا کەوتە ژێر دەسەڵاتی فیۆداڵی تاجی ئینگلیز، دوورگەکە لە ساڵی ١٧٦٥ کڕدرا، بەڵام نەبووە بەشێک لە شانشینی سەدەی ١٨ی بەریتانیای گەورە، و نە ھیچ کام لە ھاوپێچەکانی، دوورگەکە ھەمیشە سەربەخۆیی ناوخۆیی خۆی پاراستووە. لە ساڵی ١٨٨١دا ماڵی ئەنجوومەنی تاینڤاڵد لە دوورگەی مان بووە یەکەمین دەسەڵاتی یاسادانانی نیشتمانی لە جیھاندا کە مافی دەنگدانی بە ژنان لە ھەڵبژاردنە گشتییەکاندا بەخشی، ھەرچەندە ژنانی ھاوسەردار لەم ھەڵبژاردنانە دوورخرانەوە.

جوگرافیا

دەستکاری

دوورگەی مان بەشێکە لە دوورگەکانی بەریتانیا، کە زاراوەیەکە بۆ دوورگەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەورووپا. دەکەوێتە ناوەڕاستی دەریای ئێرلەندا لە نێوان ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و ئێرلەندا. درێژییەکەی ٤٨ کم و پانییەکەی لە نێوان ١٣ بۆ ٢٤ کم و ڕووبەرەکەی ٥٧٢ کیلۆمەتر دووجایە. لە باکوور و باشووری دوورگەکەدا ھەندێک گرد ھەیە و بەشی باکووری دوورگەکە دەشتاییە. بەرزترین شاخی دوورگەکە، چیای سنێفێل، بەرزییەکەی ٦٢١ مەترە و دەوترێت کەسێک کە لەسەر لوتکەی وەستابێت دەتوانێت ٦ شانشین ببینێت کە بریتین لە شانشینی مان، ئینگلتەرا، .سکۆتلەندا، ئێرلەندا، وێڵز، شانشینی بەھەشت.

سیستمی حوکمڕانی

دەستکاری

دوورگەکە جیایە لە شانشینی یەکگرتوو، بەڵام دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تاجی بەریتانیاوە بەرزترین پێگەی لە ویلایەتەکەدا لۆردی دوورگەی مانە لە ساڵی ١٧٦٥ی زایینییەوە ئەم پۆستە پێشتر لەلایەن پاشای بەریتانیاوە بووە ئەلیزابێسی دووەم، و ئێستا لەلایەن شا چارڵزەوەیە شانشینی یەکگرتوو بەرپرسیارە لە بەرگریکردن لە دوورگەکە و نوێنەرایەتیکردنی لە کۆنفرانسە نێونەتەوەیییەکان. لە لایەکی دیکەوە دوورگەکە پەرلەمانێکی ناوخۆیی ھەیە کە بەرپرسیارە لە نزیکەی ھەموو کاروباری ناوخۆی دوورگەکە. پەرلەمانی دوورگەکە کە ناوی تای ولودە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٩٧٩ی زایینی، ئەمڕۆ پەرلەمان دوو بەشی سەرەکی لەخۆدەگرێت: ئەنجومەنی کلیلەکان کە ئەندامە ڕاستەوخۆ ھەڵبژێردراوەکان لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بەشی دووەم، ئەنجومەنی یاسادانان کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەندامانی ھەڵبژێردراو لەخۆدەگرێت. دوورگەکە کابینەیەکی ھەیە و سەرۆکی ئێستای ھاوارد کوایلە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Manx National Heritage». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Magnus 3 Olavsson Berrføtt – Norsk biografisk leksikon». Store norske leksikon (بە نۆروێژی). ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.