کاربۆن دی ئۆکسید

ئاوێتەیەکی کیمیاییە
(لە دووئۆکسیدی کاربۆنەوە ڕەوانە کراوە)

کاربۆن دی ئۆکسید یان دوانۆکسیدی کاربۆن (بە ئینگلیزی: Carbon dioxide، فورمووڵی کیمیایی: CO2، سی ئۆ توو) گازێکە لە تێکەڵ بوونی کاربۆن لەگەڵ ئۆکسجین پێک دێت. گازی کاربۆنیک بەھۆی سووتانی خەڵووز و ماکی زیندەڵ (ئالی) لە نزیک ئۆکسجین، ترش ھەڵگەڕانی شلەمەنی، ھەناسەدانی ئاژەڵ و ڕوەک و … ھتد بەرھەم دێت.

گەردی کاربۆن دی ئۆکسیدی

دوو ئۆکسیدی کاربۆن گازێکە بێڕەنگ، بە تامێکی ترش ئاساوە کە کێشی تایبەتی ١٫٥٢ ی بۆ تۆمار کراوە. لە بەر ئەوەی ئەم گازە لە ھەوا قورسترە، ھەمیشە لای ژێرووی ھەوا دەگرێ و حەزی لە نیشتنە.

ڕوەکەکان لەم گازە بۆ بەرھەم ھێنانی کاربۆھایدریت لە ڕەوتانەی فۆتۆسەنتێزدا کەڵک وەردەگرن و بە گرتنی ئەم گازە، لە خۆیانەوە ئۆکسجین بەرەڵا دەکەن. CO2ی ناو بەرگە ھەوا وەک ئەسپەرەیەکی گەرمایی زەوی دەپارێزێت و لە سارد بوونەوەی بەرگری دەکا، گەرچی خەست بوونەوەی ئەم گازە لە ھەوادا بە یەکێک لە ھۆکارەکانی پیس بوونی ژینگە دێتە ھەژمار.

گازی گوڵخانەیی کە دوو ئۆکسیدی کاربۆنیش یەکێکە لەوان دەبێتە ھۆی تێپەڕبوونی تیشکی تاوی درێژ شەپۆل لە ھەورەکان و پاش وێکەوتن لە زەوی ھەڵدەگەڕێتەوە و درێژایی شەپۆلەکەی کورت دەبێتەوە و لە تیشکی ژووربنەوشەوە دەبێتە تیشکی ژێرسوور.

تیشکە ژێرسوورەکان جێگەی مەترسی نین و دوای وێکەوتن لە گازە گوڵخانەیییەکان لێی دەرباز نابن ھەڵدەگەڕێنەوە و دەبنە ھۆی گەرم بوونی گۆی زەوی.

دۆزینەوە

دەستکاری

گازی دوو ئۆکسیدی کاربۆن یەکەم جار لەلایەن زانای سکۆتلاندی، جۆزێف بلەک، لە ساڵی ١٧٥٠ زایینی لە زانکۆی گلاسکۆ دۆزرایەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری