دوایینی ئێمە بەشی ٢

کایەیەکی ڤیدۆییی ئەکشن-سەرکێشیی ٢٠٢٠ی پەرەپێدراوی نۆتی دۆگ
(لە دوایینی ئێمە ٢ەوە ڕەوانە کراوە)

دوایینی ئێمە ٢ (بە ئینگلیزی: The Last of Us 2) یارییەکی ئەکشنی و سەرکێشییە، کە لەلایەن ناری دۆگەوە پەرەی پێدراوە و لەلایەن سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت بۆ پلەی ستەیشن ٤ لە حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە. پێنج ساڵ دوای بەشی یەکەمی ئەم زنجیرە یارییە دوایینی ئێمە ١ی ٢٠١٣ دانراوە، یاریەکە تیشک دەخاتە سەر دوو کارەکتەر، ئەوانیش بەناوەکانی ئێلی و ئابیە، لەڕوانگەی کەسی سێیەمەوە یاریی دەکرێت و ڕێگە بەیاریزان دەدرێت شەڕی دوژمنی مرۆڤ و بوونەوەرە زۆمبییەکان بکەن بەچەکی ئاگرین و چەکی ئاسایی.

دوایینی ئێمە بەشی ٢
The Last of Us Part 2
پەرەپێدەرناری دۆگ
بڵاوکەرەوەسۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت
دەرھێنەرنیڵ درەکمان
ئەنتۆنی نیومەن
کەرت مارجیناو
شێوەسازEmilia Schatz
Richard Cambier لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
نووسەرنیڵ درەکمان
ئاوازدانەرگوستاڤۆ سانتۆولالا
سەکۆپلەی ستەیشن ٤
بڵاوبوونەوە١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
چەشنئەکشنی-سەرکێشی
شێوازتاک-یاریزان

یاریکردن دەستکاری

 
لە گۆرانکارییەک لە پێش خۆی، ڕێگە بەیاریزان دەدرێت کە لە دۆخێکی ناهەمواردا خۆی بخزێنێت بۆ سەر زەوی بۆ خۆ دزینەوە لە دووژمن

دوایینی ئێمە ٢ یارییەکی سەرکێشییە لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە کە ژانەرەکانی ترس و مانەوە لەخۆ دەگرێت. یاریزانەکە بۆ پێشبردنی چیرۆکەکە دووای ژینگەیەکی وەک بینا و دارستانەکان دەکەوێت، یاریزانەکە دەتوانێت چەکی ئاگرین و چەکی دزی بەکاربهێنێت بۆ بەرگری کردن لە دژی مرۆڤە نەیارەکان و بوونەوەرە کانبالیستیەکان (زۆمبییەکان) کە تووشبوونە بە نەخۆشی قارچکی کۆردیپێس. کۆنترۆڵ بە شێوەیەکی جیا لە نێوان ئێلی و ئابی دەگۆڕدرێت، هەروەها یاریزانەکە بە کورتی کۆنترۆلی جۆیل دەکات چونکە دوواتر دەکوژرێت.

چیرۆک دەستکاری

دوای ڕووداوەکانی یاری یەکەم، جۆیل میلەر (ترۆی بەیکەر) دان بە تۆمی (جێفری پیرس)ی برایدا دەنێت لە ڕێگریکردن لە فایەرفلیس کە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک دەدات بۆ نەخۆشی قارچکی کۆردیپس بە ڕزگارکردنی ئێلی (ئاشلی جۆنسن) لە ئۆپەراسیۆنێک کە دەیکوژێت دوای چوار ساڵ، جۆیل و ئێلی لە جاکسۆن، وایۆمینگ، ژیانێکیان دروست کرد، هەرچەندە پەیوەندیان زۆرباش نەبوو. لە ڕۆژێکدا، جۆیل و تۆمی کەسێکی بیانی بەناوی ئابی ئاندرسۆن (لاورا بەیلی) لە کۆدی تووشبوو ڕزگار دەکەن. پاشان دەگەڕێنەوە بۆ بنکەیەک کە لەلایەن گرووپی ئابی بەڕێوەدەبرێت. گروپەکە هێرش دەکەنە سەر جۆیل و تۆمی، ئابی دەیەوێت تۆڵە لە جۆیل بکاتەوە لەبەر کوشتنی باوکی (چوار ساڵ پێش ئەوکاتە نەشتەرگەری فایەرفڵێس کە بەنیاز بوون لەسەر ئێلی ئەنجامی بدەن)، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریەکەی دەیویست ئەنجامی بدات، باوکی ئابی بوو کە سەرەنجام بۆ ڕزگارکردنی ئێلی جۆیل ئەو پزیشکەی کوشت. ئێلی دەچێتە ناو کامپی دەبلیو ئێڵ ئێف (کامپی گرووپەکە) وە دەبینێت کە ئابی جۆیل دەکوژێت و پاشان سوێند دەخوات کە تۆڵەی جۆیل بکاتەوە بە کوشتنی ئابی. تۆمی برای جۆیل چوو بۆ سیاتڵ بۆ دۆزینەوەی ئابی بۆ تۆڵەکردنەوە، وە ئێلی و دینا بەدوایدا رۆیشتن. دوای هەڵهاتن لە بۆسەیەکی WLF، ئێلی بەرگری لە دینا دەکات و پاشان بۆی دەرکەوت کە دووگیانە هاوڕێکەی. ڕۆژی دواتر، ئێلی بە تەنیا بەدوای تۆمیدا دەگەرێت و ڕووبەڕووی جێسی (ستیفان چانگ) دەبێتەوە، هاوڕێ خۆشەویستە پێشووەکەی دینا، کە بەدوایاندا هات بۆ سیاتڵ. لەکاتی گەڕانی ئێلی بۆ دۆزینەوەی ئابی، هاوڕێکەی ئابی دەبینێت و پاشان دەیکوژێت، دواتر پەشیمان دەبێتەوە لە کووشتنی چونکە زانی کە دووگیانە ئەو هاوڕێیەی ئابی.

سەرچاوەکان دەستکاری