درایڤەر: سان فرانسیسکۆ

درایڤەر: سانفرانسیسکۆ (بە ئینگلیزی: Driver San Francisco)یارییەکە لە جۆری ئاکش، سەرکێشی و لێخوڕینی ئۆتومبێل. یارییەکە لە ئەیلوولی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە بۆ ویندۆز، پلەی ستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠ بەردەستە. دواتر وەشانێکی دیکە بۆ سیستەمی ئەپڵ مەک ئۆئێس لە ئازاری ٢٠١٢ وەشێنرا. یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای «یوبی سۆفت ڕیفلیکشنز» گەشەی پێدرا، دواتر لە کۆمپانیای «یوبی سۆفت ئینتەرتەیمێنت» بڵاوکرایەوە. لەکاتی بڵاوکردنەوەی یارییەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی باشی بۆکرا، لەگەڵ دەرچونەکەی چاپی «ویی-Wii» ئەوا یارییەکە بۆچوونی جیاوازی لەسەر دەربڕا. یارییەکە بەکۆمەڵییە، کۆمەڵێک یاریزان دەتوانن بەیەکەوە یاری بکەن.

یاریکردن دەستکاری

یارییەکە تایبەتمەندی لادانی نوێی ھەیە، یاریزان دەتوانێت لە ئۆتۆمۆبیلێکەوە بچێتە سەر ئۆتۆمبێلێکی تر بەبێ ھاتنەدەرەوە لەناو چیڕۆکی یارییەکە، یەکێک لە بیرۆکەی یارییەکە لە بەرنامەی گووگڵ ئێرت وەرگیرابوو،[١] لە یارییەکەدا، یاریزان دەتوانن بە L1 لەسەر پلەی ستەیشن ٣ پاڵ بنێن، یان دەتوانن بە دوگمەی چەپ لە «ئێکس بۆکس ٣٦٠» شان بدەن.

ئۆتۆمۆبیلەکان دەستکاری

یارییەکە زنجیرەیەکی بێھاوتایە لەشاری سان فرانسیسکۆ، یارییەکە مۆڵەتی پێدراوە کە ئۆتۆمۆبیلی ژیانی ڕاستەقینەی تێدابێت، بەتایبەت وەک ئۆتۆمبێلەکانی شیڤرۆلێت، ئاودی، ئەلفا ڕۆمیۆ، ئەستۆن مارتین، بێنتڵی، ئۆتۆمبێلی ڕوف، دۆج، فۆرد، ئێم سی لارین، ھەمەر، شێڵبی، لامبۆرگینی.[٢]

چیرۆک دەستکاری

یارییەکە درێژە دەداتە چیرۆکی جۆن تانەر، ئەو پاڵەوانەی لەبەشەکانی تری (درایڤەر ١، درایڤەر ٢، درایڤەر ٣) ھەبوو، ڕووداوێکی بەسەردا دێت کە بێھۆش دەبێت، ئەو کەسەی ڕووداوەکەی بەسەرھێنا ناوی جێریچۆ دوژمنی جۆن تانەرە، لە کۆتای یاری درایڤەر ٣ لەبەندینخانە ڕزگاری بوو، لەم بەشەدا بە بە جۆن گەیشت.

پەرەسەندن دەستکاری

یارییەکە لە دەوروبەری پێنج ساڵ لە گەشەپێداندا بوو،[٣] لە ساڵی ٢٠٠٥ بەفەرمی بڕیاردرا کە یارییەکە بەرھەم بھێندرێت، ئەمەش لەکاتی ڕاگەیاندنێکی سۆنی بوو کە تێیدا لیستی ١٠٢ یارییان ڕاگەیاند کە بۆ پلەی ستەیشن ٣ بڵاودەکرێنەوە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Smith, Jamin (15 June 2010). "Driver: San Francisco Preview". VideoGamer.com. Archived from the original on 6 November 2011. Retrieved 15 June 2010. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Driver San Francisco full list of cars revealed". New Game Network. 7 July 2011. Retrieved 6 December 2013.
  3. ^ Alexander, Leigh (15 November 2010). "Ubisoft's Guillemot Talks Driver Delay, Studio Restructuring". Gamasutra. Retrieved 19 March 2011.
  4. ^ Dunham, Jeremy (16 September 2005). "TGS 2005: Sony Confirms 103 PS3 Games". IGN. Retrieved 19 April 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری