دایکی ھیند (بەئینگلیزی: mother india) فیلمیکی تراژیدی - درامی ھیندییە لە ساڵی ١٩٥٧ بەرھەمھێنراوە، لە ڕۆڵگێڕانی نەرگز و سونێل دەت و راجێندرا کومار و راج کومار. فیلمەکە لەدەرھێنانی مەحبوب خانە و لە نێوان باشترین ٢٥ فیلمی بۆلیوود دادەنرێت لە مێژوودا. یەکەمین فیلمی ھیندییە کە نێردرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وە فیلمەکە بووە یەکێک لەپێنج پاڵێوراوە کۆتاییەکانی خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی بیانی بەڵام لەکۆتاییەکاندا بەجیاوازی یەکدەنگ شکستیھێنا.

دایکی ھیند
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرمەحبووب خان
بەرھەمھێنەرمەحبووب خان
نووسەرمەحبووب خان
وەجاھەت میرزا
س. عەلی ڕەزا
ئەکتەراننەرگز
سونێل دەت
ڕاجێندرا کومار
ڕاج کومار
مۆسیقاNaushad
وێنەگری سینەماییفەرەیدوون ئیرانی
مۆنتاژشەمسودین قادری
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
مەحبووب پرۆدەکشن
دەرچوون
  • ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ (1957-10-25) (ھیندستان)
ماوەی فیلم١٧٢ خوولەک
وڵات ھیندستان
زمانھیندی

کاست دەستکاری

  • نیرگز nargiz رۆلی رادھا و پالەوانی فیلمەکە
  • سونیل دەت sunil dutt رۆلی بیرجو کوری بچووکی رادھا
  • راجندرا کۆمار Rajendra Kumar رۆلی رامو کوری گەورەی رادھا
  • راج کۆمار raj kumar رۆلی مێردی رادھا
  • Kanhaiyalal رۆلی لالا
  • Jilloo Maa رۆلی خەسووی رادھا

چیرۆکی فیلم دەستکاری

چیرۆکی فیلمەکە باسی کاتێک ئەکا کە پڕۆژەیەکی ئاو دروست کردنی کۆتای دێت و بانگی رادھا (نیرگز) ئەکەن ئەو پڕۆژەیە بکاتەوە و ئەویش ڕابردووی خۆی بیر ئەکەوێتەوە کە تازە ھاوسەرگیری کردبوو. ھاوسەرگیری نیوان رادھا و شابوو بەم شێوەیە دەبێت کاتێک دایکی رادھا قەرزێکی زۆری دایکی شابووی لەسەرە و ناتوانی بیداتەوە بۆیە خەڵک و دەم سپی گوندەکە داوا دەکەن کە رادھا بدرێت بە کورە تاقانەکەی دایکی شەبوو واتا شابوو کاری شابوو کشتوکاڵ بوو لە زەویکی تەواو بەرداوی و ناخۆش دا. دواتر ڕۆژێک لە کاتی کارکردنا دەستی شابوو بەر تاشە بەردێکی گەورە دەکەوی و ناچار دەبن دەستی ببڕنەوە کە دوای ئەوە ناتوانی ئیش بکات ھەست بە شەرمەزاری ئەکات کە لە بەروبوومی ژنەکەی ئەخوات و دەرەبەگی ئەو ناوچەیە بە ناوی لالا زۆر فشار ئەخاتەسەری بۆیە بڕیار ئەدات گوندەکە جی بھێڵێ و سەری خۆی ھەڵگری دوای ماوەیک لە سەرھەڵگرتنی شابووی مێردی ڕادھا منداڵە بچوکەکەی و خەسووی کۆچی دوای ئەکەن و تەنھا رادھا و ھەردسێ کوڕەکەی ئەمێنن دوای ماوەیک ڕەشەبایەکی بەھیز و لافاوێکی بەھێز ھەڵدەکات و تەواوی لادێکە تێک ئەدات لالا دەستی یارمەتی بۆ رادھا درێژ ئەکات لە بەرامبەر جەستەی رادھا بەڵام ئەو بە توندی ڕەتی ئەکاتەوە و منداڵی چوارەمی ئەبێتە قوربانی ڕەشەبا و لافاوەکە لەگەڵ ئەوەی زۆربەی خەڵکی لادێکھ بڕیاری جێھێشتنی لادێکە ئەدەن بەڵام ڕادھا بڕیار ئەدات بمێنێتەوە و خانۆکەی چاک بکات. دوای چەندھا ساڵ بیرجو و رامو ھەردوو کوڕەکەی ڕادھا گەورە بوون و ڕامو کوڕە گەورەکە کەسێکی لەسەرخۆ دەرکەوت و دوای ماوەیەک ھاوسەرگیری کرد بەڵام بیرجو کوڕێکی سەرشێتی لێ دەرچوو دوای زۆربەی کچانی لادێکە کەوتبوو بەتایبەت کچەکەی لالا، ئەم توڕەێی بیرجو لە کۆتای دا خەتەر بوو. دوای ماوەیەک بیرجو ھێرش ئەکاتە سەر لالا و پاوانی ھاوسەرگیری دایکی کە وەک رەھنێک لای لالا ئەبێت ئەیدزێ دواتر بیرجو لە گوندەکە ئەچێتە دەرەوە و ئەبێتە ڕێگر بەڵام دایکی بەڵێنی لێ وەر ئەگرێ کە زەرەری بوو ماڵی لالا نەبێ دوای ماوەیک روپای کچی لالا ھاوسەر گیری ئەکات و بیرجو لە ڕۆژی ھاوسەرگیری خۆی و عەسابەکەی دین ھاوسەرگیریەکە تێک ئەدەن و بیرجو حەقی ئەوەی لالا بەسری ھێنان لەو ڕۆژەیا لالا ئەکوژیت و کچەکەی ئەفڕێنێت لە کاتێک بە ئەسپ کچە ئەفڕێنێ رادھای دایکی بیرجو فیشەکێک ئەنێت بە بیرجوەوە و ھەر لە باوشی خۆی گیان لەدەست ئەدات و فیلمەکە ئەگڕێتەوە سەرتا کاتێک ڕادھا پیرە و پڕۆژە ئاوەکە ئەکاتەوە و ئاو ئەچێتە ناو کێڵگەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری