دانیاڵ مۆرتۆن وێگنەر (٢٨ی حوزەیران ١٩٤٨ - ٥ی تەمموز ٢٠١٣) دەروونناسێکی کۆمەڵایەتی ئەمریکی بوو. ئەو پرۆفیسۆری سایکۆلۆجی بوو لە زانکۆی ھارڤارد. ناسراوبوو بەوەی بابەتی دەروونناسی تاقیکراوەی بەکار ئەھێنا لەسەر کۆنترۆڵی ھزر (مێشک) و ویستی بەئاگا، ھەروەھا دەستپێکەری توێژینەوە بوو لەسەر جۆرێک لە بیرگەی مرۆڤ کە ناسراوە بە بیرگەی گوازراوە. لە یەکێ لە نوسینەکانیدا بە ناوی 'خەیاڵی ویستی بەئاگا'دا ئەو ئەڵێ ئەوەی مرۆڤ ناوی ناوە 'ویستی ئازاد' تەنھا خەیاڵێکە.